دژەتیرۆری عێراقی خرایە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە

لڤین:
هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی لەنزیک فڕۆکەخانەى بەغداد خراونەتە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشی و بەشێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوزیش داخران.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنى توندیان لە ناوەڕاستى بەغداد و شەقامەکانى دەوروبەرى ناوچەى سەوز گرتووەتەبەر وبەشێک لە دەروازەکانی ئەو ناوچەیە داخران.
میدیاکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە هێزەکانی دژە تیرۆر لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغدادى نێودەوڵەتى خراونەتە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشییەوە.
ئەو رێوشوێنە هاوکاتە لەگەڵ دەستگیرکردنى قاسم موسڵیح، فەرماندەى پڕۆسەکانى حەشدى شەعبی لەلایەن هێزێکى ئەمنى عێراقییەوە کە هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.