کاروان انوەر:

رۆژنامەنووسانی سلێمانی ڤاكسین وەردەگرن

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا كاروان انور سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە،” پاش ئەوەی بەرێوەبەرێتی تەندروستی سلێمانی رەزامەندی نیشان دا لەسەر نووسراومان ژمارە ( ٤٩ ) لە ( ٢٧ / ٤ / ٢٠٢١ ) بەدابینكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ رۆژنامەنووسان، بە خۆشحاڵیەوە بنكەی تەندروستی بەختیاری وەك بنكەیەكی كوتانی ئاسایی، دابینكرا تا رۆژنامەنووسانیش بتوانن بەخستنەڕووی پێناسەكانیان هەفتانە ( ٥٠ ) ئەندامی لقەكەمان ڤاكسین وەربگرن.”
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە مەرجەکانی وەرگرتنی ڤاکیسین دراوە، کە بریتین لە:
١. مەرجە رۆژنامەنووس پێناسەكەی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی پێبێت.
٢. مەرجە لە ئەپلیكەیشنی (Kurdvac) ناوی خۆی تۆمار بكات و زانیاریی داواكراو تۆماربكات.
٣. مەرجە لە ئەپلیكەیشنەكەدا بنكەی تەندروستی (بەختیاری) لە شاری سلێمانی هەڵبژێرێت.
٤. هەفتانە لە یەك شەممەوە تا چوارشەممە ( ٥٠ ) پەنجا ئەندامی لقمان ڤاكسین وەردەگرن..
٥. پێویست ناكات چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی ناوەكەی بكات، تەنها ناوەكەی لەلیستی بنكەكەو لە رێی ئەپڵیكەیشنی ( كوردڤاك ) دا تۆماركرابێت، بەسە بۆ وەرگرتنی یەكەم ژەمی ڤاكسینەكە..
لەگەڵ هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button