ساسان عەونی:

دابین کردنی نزیکەی ٦ ملیار دینار بۆ سلێمانی كاریگەری راستەوخۆی لەسەر سەوزاییەكانی ئەو شارە دەبێت

لڤین:

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دابینکردنی ( ٥ ملیار و ٧٠٠  ملیۆن ) دینار،كاریگەریەكی راستەوخۆی لەسەر بەردەوامی سەوزاییەكانی ناو شاری سلێمانی و بە تایبەتی پاركی هەواری شار و هەموو بلوارەكانی ناو شاری سلێمانی دەبێت

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاندووە،” سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیی زۆر بە بابەتی سەوزایی لە شاری سلێمانی دەدات و لەم ڕوانگەیەوە پارەی بۆ پاركی هەواری شار و بلوارەكانی ناوشار تەرخانكرد و ئەو بڕە پارەیەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەردەوامی سەوزاییەكانی شارەكە دەبێت.’
سەبارەت بە دابینكردنی ئەو ( ٥ ملیار و ٧٠٠  ملیۆن ) دینارە بۆ به‌ڕێوه‌بردن و خزمەتكردنی سه‌وزایییەكانی‌ پاركی هه‌واری شار و شه‌قامی شێخ مه‌حموود و شه‌قامی تاسڵووجه‌ لە شاری سلێمانی، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت،” كە جەنابی سەرۆكی حكوومەت كاك مەسرور بارزانی بە دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە، موژدەیەكی خۆشی ڕاگەیاند بۆ سیانەكردن و ئیدامەكردنی سەوزاییەكانی پاركی هەواری شار و بلوارەكانی ناو شاری سلێمانی.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە بە گرنگ و كاریگەر دەزانێت و لەمبارەیەوە دەڵێ،” بە دڵنیایییەوە ئەو بڕە پارەیە كاریگەریەكی راستەوخۆی لەسەر بەردەوامی سەوزاییەكانی ناو شاری سلێمانی و بە تایبەتی پاركی هەواری شار و هەموو بلوارەكانی ناو شاری سلێمانی دەبێت.”
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بەوەش دەكات كە دەرخستەی پارەكە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە بایەخەوە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەرزكراوەتەوە و سەرۆکی حکومەتیش ئەو بابەتەی زۆر بە گرنگ زانیوە و ڕەزامەندی لەسەر دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە داوە بۆ خزمەتكردنی ناوچە سەوزاییەكانی شاری سلێمانی.”


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button