سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بڵاویکردووەتەوە، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبەینێی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ ( ١٥ )ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ رۆژی ٢٦ / ٥ / ٢٠٢١

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی ( ٥ )و بڕگه‌كانی ( یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم ) له‌مادده‌ی ( ١٦ )و بڕگه‌ی ( سێیه‌م ) له‌مادده‌ی ( ١٨ )و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی ( ٢٠ )و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧ ) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ ( ١٥ )ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر ( ١١ )ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ٢٦ / ٥ / ٢٠٢١، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
– خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە ( ٣ )ی ساڵی ٢٠١٩  یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button