بۆمبێک بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی هاوپەیمانان لەعیراق تەقیەوە

لڤین:

بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكدا لە باشووری عێراق تەقیوەتەوە، كە كەلوپەلی لۆجستی بۆ ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، دەگواستەوە

میدیا عێراقیەکان لەسەر زاری سەرچاوەكی نزیک لە هاوپەیمانان ئاشکرایان کرد،” لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر رێگای خێرای پارێزگای دیوانییە لە باشووری عیراق، بۆمبێك كە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە چێنرابوو، پێیدا تەقییەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتەوە.”

جێگەی ئاماژە پێدانە،”تا ئێستا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش و سوپای عیراق ھیچ راگەیەندراوێكیان لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە و ھیچ لایەنێكیش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button