وەزیری ناوخۆ:

عەشیرەت و حزبەکان فشار لەدادگاکان دەکەن بۆ ئەوەی دادگا رێچكەی یاسایی خۆی وەرنەگرێت

لڤین:

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەت لەماوەی داهاتودا بەرامبەر زیادبونی ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتن ژمارەیەک رێکاری نوێ دەگرێتەبەر،عەشیرەت و حزبەکان بەچەندین شێوە فشار لەدادگاکان دەکەن بۆ ئەوەی دادگا رێچكەی یاسایی خۆی وەرنەگرێت

 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ لە بەشێکی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئامادە بوو، لەبارەی زیادبونی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن له‌وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران، ڕایگەیان،” حکومەت نیگەرانە لە زیادبونی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن و لەوپێناوەشدا ژمارەیەک رێکاری نوێ دەگرنەبەر.”

ئاماژەی بەوەیشدا کە،” نابێت حکومەت لەم پرسەدا تۆمەتبار بکرێت، چونکە بەشێکی روداوەکان پەیوەندی بەو مێژوەوە هەیە کە لەچەند دەیەی رابردو بەسەر کوردا هاتون کاریانکردوەتەسەر دەرونی تاک، لەوانەش روداوەکانی ئەنفال، شەڕی ناوخۆ و بەرەنگاربونەوەی داعش.”

هەروەها ڕایشیگەیاند،” پێویستە سەرجەم هێزە سەربازییەکان بخرێنەژێر رکێفی یاسا و دەسەڵاتەکانی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی چەکی دەست ئەندامانی هێزە سەربازییەکان کۆنتڕۆڵکراوبێت و بەمۆڵەت بێت، چونکە هەمو خەڵكی کوردستان دەزانێت لەئێستادا حزبەکان و بەرپرسان بەڕێژەیەکی بەرچاو داواکاری بۆ زیادکردنی پاسەوان و پێدانی مۆڵەتی چەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان رێکارەکانی مۆڵەتپێدانی چەکیان زۆر قورسترکردوە.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌،” لەکاتێکدا هەوڵەکانیان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەدۆسیەکانی توندوتیژی دژی خێزان بەردەوامە، لەهەمانکاتدا “فشاری تاک، خێزان، عەشیرەت و حزبەکان بەچەندین شێوە فشار لەدادگاکان دەکەن بۆ ئەوەی دادگا رێچكەی یاسایی خۆی وەرنەگرێت.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button