هۆکاری درێژبوونەوەی ڕۆژەکانی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا کرا

لڤین:

داهاتی‌ ناوخۆی‌ هەرێم بۆ ئەم مانگە کەمیکردووەو ئەوەش وایکردووە پارەی‌ پێویست (سیولە) بەتەواوی‌ بەردەست نەبێت بۆ دابەشکردنی‌ موچە

میدیای‌ ڕه‌سمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌زاری‌ سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوریییه‌وه‌ بڵاویكردووەتەوە،” كه‌ داهاتی‌ ناوخۆی‌ هەرێم بۆ ئەم مانگە کەمیکردووەو ئەوەش وایکردووە پارەی‌ بەردەست (سیولە) بەتەواوی‌ بەردەست نەبێت بۆ دابەشکردنی‌ موچە، لەبەر ئەم هۆکارە رۆژەکانی‌ دابەشکردنی‌ موچە کەمێک درێژدەکرێتەوە.”

سرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە،” ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ هەریەک لە سەرۆکی‌ حکومەت و جێگرەکەیی‌ و وەزیری‌ دارایی‌ لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی‌ چارەسەری‌ ئەو بابەتە بکەن و بە زوترین کات ئەو کورتهێنانە لە پارەی‌ بەردەست پڕبکەنەوە.”

لە هەواڵەکەدا هاتووە، سەرچاوەکەی دارای دڵنیای داوە کە،” ئەم کێشەیە کاتییەو بۆ مانگەکانی‌ داهاتوو موچە لەکاتی‌ خۆیدا دابەشدەکرێت وەک ئەوەی‌ پێشتر حکومەت بەڵێنیداوە هەر ( ٣٠ ) رۆژ جارێک موچە دابەشبکات.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button