یاداشتێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا

لڤین:

بە پێی بەڵگەنامەیەک کە دەست ( لڤین ) کەوتووە،( ٥٩ ) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان واژۆیان لەسەر یاداشتێک کردوە بۆ هەڵوەشاندەوەی لێبڕینی موچە و داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە پەرلەمان کۆبونەوەیەکی تایبەت بەو پرسە بەئامادەبونی بەرپرسانی حکومەت ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ ( سێشەممە ٢٥ ی ئایاری ٢٠٢١ )، لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان پرسی نەگەڕانەوەی داهاتی پارێزگاکان و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران گرژی لە دانیشتنەکەدا دروستبو و بەشێک لەپەرلەمانتاران داوایان کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوە لەسەر لێبڕینی موچە بدات.

سەبارەت بە کۆکردنەوەی ئەو واژۆیانە، هه‌لز ئه‌حمه‌د، ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتو لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە،” ئەمڕۆ ( دوشەممە، ٥٩ ) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کەزیاترە ( ٥٠ + ١ )ـی پەرلەمانتاران واژۆیان لەسەر یاداشتێک کردوە لەبارەی ( نایاسایی بونی لێبڕینی ( ٢١% )ـی موچەی فەرمانبەران ).”

سەبارەت بە ئەگەری ئامادە نەبوونی حکومەت، ئەندام پەرلەمانەکە ئاشکرای کردووە،” ئەگەر حکومەتیش ئامادەنەبو، پەرلەمان خۆی بڕیاری یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچە دەردەکات.”

هەروەها ڕایشیگەیاندووە کە،” لەو کۆبونەوەیەدا بۆ رایگشتی دەردەکەوێت کێ پشتیوانی لە ستەمی لێبڕینی موچە دەکات و کێش لەگەڵ ئەوانەدایە کە ستەم لێکراون.”

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی (سێشەممە 25ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، “زیاتر لە 60 واژۆمان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان پرسی لێبڕینی موچە و ئەو بابەتانەی هۆکارن بۆ لێبڕینی موچە باسبکرێن.”

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button