هەپەگە ئاماری شەڕی مانگێکی بڵاوکردەوە و 238 سەربازی کوشتووە

لڤین:

هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا 169 هێرشیان ئەنجامداوە، هاوکات هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیش 34 هێرشیان ئەنجامداوە، کە بەهۆیانەوە 238 سەربازی تورکیا کوژراون و گورزیان لە 6 کۆپتەریش وەشاندووە، هەروەها 39 گەریلاش شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئاماری شەڕی مانگی ڕابردووی لەگەڵ سوپای تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “بە هێرشی تورکیا لە شەوی 23ی نیسانی ئەمساڵدا بۆ سەر ئاڤاشین، مەتینا و زاپ چووە قۆناغێکی نوێوە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ماوەی مانگێکدا بەرخودان و لێهاتووییەکی شەڕ و ئەفسانەیان لە خۆیان نیشان دا، کە هەموو جیهان شایەتی ئەو شەڕ و بەرەنگارییەن و بە هەستیاری و وردیی چاودێریی ئەو شەڕە دەکەن. سەرباری ئەوەی دەوڵەتی تورکیا پلانی ئەوەی هەبوو چەندین ناوچەی باشووری کوردستان داگیر بکات، بەڵام بە بەرخودانی گەریلا لە زەندورا، جیلۆی بچووک، مەرڤانۆس و مام رەش چەقیون، لە سایەی بەرخودانی شەهیدانی قارەمانمانەوە، دوژمن نەیتوانی بەپێی ئەوەی پلانیان بۆ دانابوو پێشڕەوی بکەن”.

هەپەگە ڕاشیگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال، کە وەک هەنگاوێکی نوێی پەیوەندیدار بە چالاکیی بەهێزەوە دەنگی داوەتەوە، لەماوەی مانگێکدا لێهاتووییەکی گەورە و گرنگیان لە خۆیان نیشانداوە و چەندین چالاکییان ئەنجامداوە.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: هێزەکانی گەریلا، بەگشتی لەو مانگەدا  169 چالاکی و هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی 34 چالاکییان ئەنجامداوە، دەیان سەنگەر و پەناگە و کەرەستەی سەربازیی دوژمن تێکشکێنراوە و گورز لە 6 کۆپتەر دراوە و 238 سەربازی تورکیا کوژراون و 30 سەربازیش برینداربوون، جگە لەو زیانانەش گورز لە چەندین درۆن و تانک و زرێپۆش دراون و دەستیش بەسەر چەندین پارچە چەک و کەلوپەلی سەربازییدا گیراون.

هەپەگە ئەوەشی خستوەتەڕوو کە سوپای تورکیا “لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تۆپ، کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هەموو رۆژێک بەبێ وەستان سەدان تۆپباران و بۆردومان ئەنجام دەدەن، 42 جار هەوڵیانداوە بڕۆنە ناو تونێلەکانی شەڕ و هەموو جارەکان تێکشکێنراو، 12 جار گازی ژەهراوی و کیمیایییان بەکارهێناوە”.

لەبارەی زیانەکانی گەریلاشەوە هەپەگە ڕوونیکردوەتەوە کە لەماوەی ئەو مانگەدا 39 گەریلایان شەهید بوون.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button