مامەیارە و لێبڕینی مووچە

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی هەژار سدیق

مامەیارە (یارئەحمەد خدر بەگی هۆمەرئاغا) ئەفسەری تۆپخانەی لەشکرەکەی ئەحمەد پاشای بابان بووە، لەکاتی هێرشی لەشکری داگیرکەری عوسمانییەکان لەساڵی 1851 بەسەرکردایەتی والی بەغدا.

چەند ڕۆژێك سەری مانگ تێپەڕی کردبوو، وەزیری دارایی میرنشینی بابان، موچەی سەربازەکانی دابەش نەکردبوو، پاشای بابان.یش لەوەزیری پرسیبوو، بۆ مووچەی سەربازەکان دابەش ناکەی؟

وەزیری داراییش پێی گوتبوو، خاوەنشکۆ، تانجی (تاژی)چەند برسی بێت، ڕاوی باشتر دەکا، سەربازەکان ئەم قسە ناشیرینەی وەزیری داراییان بیستبۆوە، کە ئەوانی بە تانجی و تاژی شوبهاندووە، ووردە ووردە گۆڕەپانی شەڕی ڕووبەڕووبونەوەیان چۆڵکردو تەنیا مامەیارە، وەك تۆپهاوێژ دەمێنێتەوە و بەرگری دەکات، تا بەبرینداری دەستگیر دەکرێت.

فەرماندەی لەشکرەکەی تورکی عوسمانی لێ دەپرسێت و دەڵێ، من دەزانم سەربازەکانتان لەسەر سوکایەتی وەزیری دارایی گۆڕەپانی شەڕیان چۆڵکرد، هۆکار چییە تۆ بەتەنیا بەرگریت کرد؟

مامەیارەش پێی دەڵێ من ئەرکێکم پێ سپێردرابوو، بۆیە ئەرکەکەی خۆم جێبەجێکرد، کە نەهێڵم ئێوە وڵاتەکەم داگیربکەن.

ئێستاش لەبەردەوام بوونی تاڵانکردنی سەروەت و سامانی خەڵك، بەناوی پاشەکەوت و  خۆگونجاندن و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی ئەمارەتی هەرێمی کوردستاندا، هەزاران وەزیری داراییمان هەیە کەسوکایەتی بەهێزی پێشمەرگە و خەڵکی ئەم ئەمارەتە دەکات، بەڵام پێ ناچێت نیو مامەیارە. شمان هەبێت کە ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ بکات.

چونکە بینیمان کە چوار پیکەبی فەلاحی داعش لە2014 کە مەخمورو گوێڕیان داگیرکرد، یەك ئەبڕامزشکێنمان نەبینی، تەنانەت تایەی پیکەبێکی فەلاحیش پەنچەر بکات، نەوەکو بیشکێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button