بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گوندنشینێک برینداربوو

لڤین:
بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە گوندێکی سنوری ناحیەی کانی ماسی گەنجێک برینداربوو.
ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە گوندی دێشیشی سەر بە ناحیەی کانی ماسی گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ برینداربوو.
دوای برینداربوونی گەنجەکە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کانی ماسی کرا.
بۆردومانی بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی لە هەرێمی کوردستان، لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکەوە تائێستا چەندین هاوڵاتی شەهید و بریندارکردووە، ئەوە جگە لەوەی هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی و پوش و پاوان سوتاون.