جێگری سەرۆکی حکومەت ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

لڤین:

 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، پەلە بکرێت لەجێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کەیسەکانی توندوتیژی دژی ژنان.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بەزیادبوونی رێژەى حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن و توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمی کوردستان  رایگەیاند: پێویستە هەنگاوی خێرا بگرینەبەر بۆ رێگری لەپەرەسەندنی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان و خۆکوشتن، و لەڕێى کەناڵە جیاوازەکانەوە هەوڵى بڵاوکردنەوەى رێنمایی و هۆشیاری خێزانی بدەین تا چارەسەرى پێویست بۆ ئەم گرفتە کۆمەڵایەتییە بدۆزینەوە.

 

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرێوەچوو کەتێیدا تاوتوێی ئەو حاڵەتانەکرا کەلەماوەى رابردوودا تۆمارکراون  تاڵەبانی  بڕیاریدا “رێگەچارەى خێرا بگیرێتەبەر، لەجێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کەیسەکانی توندوتیژی دژی ژنان”.

 

لەبارەی شێڵتەرەکانەوە لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا “رێگری بکرێت لەبردنەدەرەوەی کەیسی نێو شێڵتەرەکان تا کۆتایی هاتنی راوێژ لەگەڵ سەنتەرە تایبەتەکاندا، لەگەڵ جیاکردنەوەى کەیسەکان لەناو شێڵتەر بەپێى جۆر و تایبەتمەندیی کەیسەکان”.

 

بڕیاردیشدرا بە دابینکردنی بودجەی پێویست و بینای گونجاو بۆ شێڵتەرەکان و ئەنجومەنی باڵای خانمانیش ستراتیژێکی تایبەت بە ڕێگری کردن لە توندوتیژی دژی ژنان ئامادە دەکات و بۆردێک دروست دەکرێت بۆ بەدواداچوون و پابەندبوون بەمیساقی شەرەف کەلەنێوانی راگەیاندن و رێکخراوەکان هەیە.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button