سەرۆك و چەند بەرپرسێکی دیکەی وڵاتێک لەلایەن سوپاوە دەستگیركران

لڤین:
هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی وڵاتی مالی لە لایەن سوپای ئەو وڵاتەوە ده‌ستگیركران، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش کارەکە ئیدانه‌ی ده‌كات و به‌كوده‌تا ناوی ده‌بات.
دوای ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌كابینه‌ی حكومه‌تی كاتیدا، ئه‌فسه‌رانی سوپای مالی، هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایانگه‌یاند (باهـ نه‌دوو) سه‌رۆكی مالی و (موختار واد) سه‌رۆك وه‌زیران و (له‌یمان دوكوری) وه‌زیری به‌رگری به‌زۆر له‌لایه‌ن سوپا مالییەوە گوازراونه‌تەوە بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی باماكۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
مانگی ئابی ساڵی رابردوو به‌كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیدا ده‌ربازبوو كه‌بووه هۆی له‌كارلادانی ئیبراهیم بوبه‌كر كه‌یتا، سه‌رۆكی مالی، سه‌رۆك وسه‌رۆك وه‌زیرانی ئەو وڵاتە بڕیاربوو له‌ماوه‌ی 18 مانگی حكومه‌تی كاتیدا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی بۆ سڤیل بگۆڕن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌نێو حكومه‌ت وئۆپۆزیسیۆنیشدا بوون، له‌وه نیگه‌رانبوون كه‌سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان هه‌ندێك جومگه‌ی گرنگی حكومه‌تیان گرتبووه ده‌ست.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای مالی ده‌كات و به‌كوده‌تایه‌كی نوێ ناوی ده‌بات، و نیگه‌رانی خۆیشی له‌و دۆخە ده‌ربڕیوه وداوا ده‌كاتن به‌په‌له سه‌رۆك وسه‌رۆك وه‌زیران ئازاد بكرێن.