فاشیزمی ئاكه‌په و جاڕچییه‌كانی باشوور

له‌و كاته‌وه‌ی ئاكه‌په به ده‌مامكی ئیسلامی و دیموكراتییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، كۆمه‌ڵێك جاڕده‌ر(جاڕچی) وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگیان له‌دره‌ختدا دۆزیبێته‌وه، كه‌وتنه پیاهه‌ڵدان و ستایشكردنی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌ی فاشیست، ئیدی هه‌ربابا بوو و وتاری ده‌دا و شیكردنه‌وه و راڤه‌ی ده‌نووسی و ته‌نانه‌ت جاڕچێتیه‌كه پیاهه‌ڵدان و ستایشی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه و ده‌ته‌په و هه‌ده‌په تۆمه‌تبار بكه‌ن به‌وه‌ی كه ناچنه ناو بازنه‌ی سیاسه‌تی (دیموكراتی) ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌وه.
ئه‌و جاڕچییانه، كه بریتین له “حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، حزبه ئیسلامیه‌كان، كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و مه‌لا و چالاكوان و مامۆستای زانكۆ و خۆكردنه شاره‌زا له كاروباری توركیا و باكووری كوردستان، هه‌ندێكیان به به‌رنامه و له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت، هه‌ندێكیشیان له نه‌ز‌انیی و گه‌مژه‌یی خۆیانه‌وه، به‌شان و باڵی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌ی فاشیست و كر‌ده‌وه فاشیستییه‌كانیان هه‌ڵده‌دا و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی په‌كه‌كه‌شیان تاوانبار ده‌كرد كه به‌گوێره‌ی سیاسه‌تی ئه‌وان سیاسه‌ت ناكات. ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و نوسین و لێدوان و شانامانه‌ی بۆ ستایشی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌یان نووسیوه له ئه‌رشیفی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان و تیڤی و رادیۆكان ماوه!!، بێگومان هه‌ندێك له‌و جاڕچییانه، به‌كرێگیراو بوون و له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تدا ئه‌و پڕوپاگه‌نده ژه‌هراوییانه‌یان له‌ماوه‌ی ئه‌و بیست و یه‌ك ساڵه‌دا بڵاوده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت حزب و كه‌سی ملهوری وه‌ها هه‌بوون كه به‌هه‌یه‌جان و جۆش و خرۆشه‌وه له سیمینار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌یانگووت:”ئیمه ئاكه‌په‌ی باشوورین….” و كورده خائینه‌كانی نێو ئاكه‌په‌یان به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردی باكوور ده‌زانی و په‌كه‌كه و ده‌ته‌په و هه‌ده‌په‌یان به حزبی بچووك و بێكاریگه‌ر ده‌بینی.
هه‌ندێك له‌و جارچییانه – به‌تایبه‌تی ئیخوانچییه مونافیقه‌كان و حزب و كه‌سه ئیسلامییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان- به‌پاڵنه‌ری ئایینی و ئایینزایی و ته‌ریقه‌تییه‌وه ستایش و پیاهه‌ڵدانی كوێرانه‌ی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌یان ده‌كرد، هه‌ندێكی تریش – به‌تایبه‌تی حزب و كه‌سه ده‌سه‌ڵاتداره تاڵانچییه‌كان- به پاڵنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتخوازی خۆیان و هه‌ر بۆ دژایه‌تی په‌كه‌كه- بوونه پشتیوان و كلك و كۆیله‌ی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په. ئیدی وایلێهاتبوو؛ چوونه ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبۆل به كۆمه‌ڵ و به‌تاك بۆ دیده‌نی ئه‌ردۆغان و به‌رپرسه‌كانی تریان، وه‌ك شانازیی گه‌وره‌ی ژیانیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و وێنه‌كانیان بێشه‌رمانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه. به‌رده‌وام ئه‌و هه‌واڵانه‌مان ده‌بیست و ده‌خوێنده‌وه كه گرووپێك رۆژنامه‌وانی باشوور، ده‌سته‌یه‌ك له پیاوان و زانایانی ئایینی، شاندی فلان حزب و فلان رێكخراو…..هتد دیده‌نیان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، عه‌بدوڵڵا گویل… یان مونه‌زیر و بیرمه‌ندی فاشیزمی ئاكه‌په ”ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلوو” ئه‌نجامداوه و ئیدی شانامه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ریان ده‌هۆنییه‌وه.
بیست و یه‌ك ساڵ ئه‌و جاڕچیانه جاڕی ستایش و پیاهه‌ڵدانیان بۆ خه‌لیفه‌ی فاشیست ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌یان ده‌دا. هه‌ندێك له‌و جاڕچیانه به‌و پروپاگه‌نده ژه‌هراوییه‌یان ده‌ستكه‌وتی ماددی زۆریان به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام خۆیان دۆڕاند و بوونه بووقی شه‌ڕی تایبه‌تی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركیا.
زۆر كه‌م له‌و جاڕچیانه، ده‌ركیان به هه‌ڵه و چه‌وتی تێڕوانینه‌كانی خۆیان كرد و حه‌قیقه‌تی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌یان بۆ ده‌ركه‌وت و له‌و جاڕدانه‌یان په‌شیمان بوونه‌وه. به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و جاڕچییانه، هه‌تاكو ئێستاش سه‌ره‌ڕای ئاشكرابوونی ئه‌و هه‌موو تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و داگیركارییه‌ی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په له باكوور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامیان داوه، كه‌چی هێشتا ملهوڕانه له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تی فاشیزمی ئاكه‌په‌دا، به‌رده‌وامن له ستایش و پیاهه‌ڵدانه‌كانیان و تۆمه‌تباركردنی په‌كه‌كه و هه‌ده‌په. هێشتا كوێرن و ئه‌و هه‌موو سته‌م و نادادی و داگیركارییانانه نابینن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ چه‌ته‌كانی نێو خودی ئاكه‌په، زۆر راشكاوانه تاوانه‌كانی ئه‌ردۆغان و داوود ئۆغلوو و ئاكه‌په ئاشكرا ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی توركیا و سۆسیال مه‌دیای توركی سه‌رقاڵی ئه‌و ریسوابوون و تاوانكارییانه‌ی ئه‌ردۆغان و عه‌سابه و قاتیله‌كانی ناو ئاكه‌په‌ن. كه‌چی هێشتا ئه‌و جاڕچییه به‌كرێگیراوانه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت، به‌رگری له ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په ده‌كه‌ن و پاساو بۆ كۆمه‌ڵكوژی و داگیركارییه‌كانیان دێننه‌وه و هێشتا هه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی په‌كه‌كه تاوانبار ده‌كه‌ن.
ئه‌و جاڕچیانه، چ به به‌رنامه و به‌ئاگاییه‌وه بێت یان به‌هۆی گه‌مژه‌یی و وابه‌سته‌بوونی كوێرانه‌یان به ئیخوانچییه مونافیقه‌كانه‌وه بێت، یان هه‌ر به‌هۆی رقی كوێرانه‌یانه له په‌كه‌كه، ئه‌مڕۆ ده‌مامكی درۆینه‌یان كه‌وت و رووی راسته‌قینه‌یان ئاشكرا بووه. زۆرێك له‌وانه چاره‌نووسی خۆیان به چاره‌نووسی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌وه گرێداوه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكی تریان پاساو بۆ به‌كرێگیراوێتی خۆیان ده‌هێننه‌وه و ده‌ڵێن:” پێشان ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په دیموكرات بوون و باش بوون و ده‌یانویست كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا گۆڕاون و وانین”!! یان ده‌ڵێن:” ئه‌ردۆغان وایه، به‌ڵام داوود ئۆغلوو زۆر باشه و دیموكراته!!” ئه‌و جاڕچییانه یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له حه‌قیقه‌تی فاشیستانه‌ی ئه‌ردۆغان و داوود ئۆغلوو و ئاكه‌په نه‌گه‌یشتوون بۆیه واده‌ڵێن، یاخود ئه‌ركدارن و پاساو بۆ ملهوڕی و نه‌زانی و به‌كرێگیراوێتی خۆیان ده‌هێننه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌ردۆغان و كۆی ئاكه‌په‌ش، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به به‌رنامه‌یه‌كی فاشیستانه‌وه هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، تا توانیان به ده‌مامكی ئایینی و دیموكراتی خه‌ڵه‌تاندن و یارییه قێزه‌ونه‌كانی خۆیان كرد، كه نه‌یانتوانی به‌رده‌وامی به‌و خه‌ڵه‌تاندن و یارییانه‌یان بده‌ن و نه‌یانتوانی په‌كه‌كه و گه‌لی كورد له باكوور هه‌لبخه‌ڵه‌تێنن، ئێستا به رووی راسته‌قینه‌ی فاشستانه‌یانه‌وه و بێ په‌روا دژی كورد و گه‌لانی تر خه‌ریكی قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژیی و داگیركاریین و توركیایان له‌ڕووی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌وه وێران كرد، ئه‌و شوێنانه‌ی له رۆژئاوا به‌هاوكاری داعش و چه‌ته‌كانی تر داگیریان كردووه، وێرانیان كردووه، باشووری كوردستان و ده‌سه‌ڵاته ملهوڕه‌كه‌یان به بارمته گرتووه و له‌ڕووی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازیی و ئه‌منی و ته‌نانه‌ت كولتوورییشه‌وه به‌رده‌وامن له داگیركردنی باشوور. ئه‌و جاڕچیانه‌ش هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامن له جاڕچێتی فاشیستانه‌ی خۆیان، له به‌كرێگیراویی و گه‌مژه‌یی خۆیان. پێم وایه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په به‌ده‌ردی سه‌ددام و به‌عس ده‌چن
