لە ڕووداوێکی تەقە کردندا له ئه‌مریكا 5 کەس کوژران

لڤین:
لە شاری جیفرسۆنی ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكا لە ڕووداوێکی تەقەکردندا بەلانی کەوەمەوە 5 کەس کوژران.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانكرده‌وه، ڕووداوەکە لە شاری جیفرسۆنی ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكا بووە و ته‌رمی 3 كه‌س كه به گوللـه كوژراون له باڵه‌خانه‌یه‌كی شارەکە دۆزراونه‌ته‌وه، هاوکات تەرمی دوو كوژراوی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه بوون. میدیاکان ئەوەشیان خستوەتەڕوو کە هێشا ژماره‌ی ته‌واوی قوربانییه‌كان نەزانراون.
لە بارەی ڕووداوەکەوە كریس فلۆید، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی رۆژئاوای جیفرسۆن رایگه‌یاندوه، ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه له شه‌قامێكی داخراودا ڕوویداوه، بووه‌ته هۆی كردنه ئامانجی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی، ئێمه له لێكۆڵینه‌وه‌داین و “ده‌رنه‌كه‌وتوه كه ئه‌مه، دزییه‌كی شكستخوارد بووه یان به پێچه‌وانه‌وه، هاوكاریكردنی نوسینگه‌ی تاوانی ویلایه‌تی ئۆهایۆ و نوسینگه‌ی مادیسۆن له‌و ڕووداوه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لێكۆڵه‌ران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری هه‌یه له ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه به‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕیووه ته‌قه كرابێت، كه‌سێكیش كه له‌نزیك ڕووداوه‌كه بووه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه.