ڤیدیۆ… ساتی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە هەولێر

لڤین:
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بەسەختی برینداربوو.
شەوی ڕابردو لەشەقامی 20مەتری گەڕەکی هەڤاڵان پێکدادانێک ڕوویدا لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و تویوتایەکی مێک زەمین، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکەش بەسەختی برینداربوو.
فازڵ حاجی، وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتیی هاتووچۆی ههولێر ڕایگەیاند هۆکاری ڕوداوەکە هەوڵی تێپەڕاندنی هەڵەی مێک زەمینییکە بووە لە ئوتۆمبێلێکی پێشی بەبێ لەبەر چاوگرتنی سایدی بەرامبەر.
بهڕێوهبهرایهتیی هاتووچۆی ههولێر داواش لە شۆفێران دەکات لەسەرخۆبن و دەڵێت “تکایە تۆزێک ئارامیتان هەبێت لەکاتی شوفێریدا، چونکە هیچ کۆتایی دونیا نیە ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لەپێشت هەبوو وەبووە هۆی تۆزێک دواکەوتنیش، وەهەمیشە قەرەباڵغی ئەو شەقامە لەبەر چاو بگرن کە لەسەری دەڕۆن وە وامەزانن کە شەقام تەنها بۆئێوە دروستکراوە و بەتەنیان تیایدا”.