شوێنی زیندانیکردنەکەی عەدنان ئۆکتار گواسترایەوە

لڤین:
عەدنان ئۆکتار، ئەو بانگخوازەی تورکیا کە بە تاوانی بەڕێوەبردنی گروپی تاوان و سێکسی ماوەی نزیکەی هەزار ساڵ سزادراوە زیندانەکەی گواسترایەوە.
عەدنان ئۆکتار، لە رۆژی 11 ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە تاوانی ” دامەزران و بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکی چەکداریی تاوان ” و ” تاوانی سێکسی” و ” هاوکاری کردنی ڕێکخراوی فەتۆ” و “سیخوڕی سیاسی یان سەربازی ” سزای 9803 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ئۆکتار کە خۆی وەک بانخوازێکی ئیسلامی دەناساند، پاش دەستگیرکردنی لە مانگی تەموزی 2018دا لە زیندانی سیلیڤیری ئەستەنبوڵ زیندانیکرابوو، گواسترایەوە بۆ زیندانی جۆری تیی کە تازە دروستکراوە.
ئۆکتار کە بە ئاسایشێکی قورسەوە گواسترایەوە، دوای ئەوەی پشکنینی تەندروستی لە نەخۆشخانەی مەشق و توێژینەوەی باتمان کرد، بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا هۆکاری گواستنەوەکەی ئەمجارەی بۆ ئەوەیە کە عەدنان ئۆکتار لە زیندانەوە بەردەوام بووە لە بەڕێوەبردنی ئەو ژنانەی کە پێی دەگوتن “پشیلەکەم”.