فەرید ئەسەسەرد هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی سیستمی حوکمڕانی لە دەستوری هەرێمدا ئاشکرا دەکات

لڤین:

فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، هەڵوێستی ئێستای یەکێتی لەبارەی سیستمی حوکمڕانی لە دەستوری هەرێمدا ئاشکرا دەکات، دەشڵێت: دەستور زۆر پێویستە بۆ هەرێمی کوردستان و بەشێک لەو کێشانەی ئێستا هەیە بەهۆی نەبوونی دەستورەوەیە.

فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باس لەهەڵوێستی حیزبەکەی لەسەر بابەتی پرسی نوسینەوەی دەستور لەمکاتەدا دەکات و هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی سیستمی حوکمڕانی لە دەستوری هەرێمدا ئاشکرا دەکات.

لەسەرەتای وتووێژەکەدا سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت بە بۆچونی حیزبەکەی لەبارەی پرسی دەستور لەمکاتەدا لەهەرێمی کوردستان دەڵێت “ئێمە پێمانوایە دەستور زۆر پێویستە بۆ هەرێمی کوردستان هەرچەندە درەنگە بەڵام ئێستاش بکرێت کارێکی زۆرباشە، هەرێم ماوەیەکی زۆر هەوڵیدا بەڵام کۆمەڵێک کێشە هەبوون کە ڕێگربوون لەبەردەم ئەوەی کە دەستورەکە تێپەڕێت ئێستا ڕەنگە دەرفەتێک هەبێت بۆ تێپەڕاندنی دەستور”.

فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەکرد بوونی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم ڕێگرنیە لە نوسینەوەی دەستور و وتی “بۆ نووسینی دەستور لیژنەیەک پێکدێت ئەو ئەرکە دەگرنە ئەستۆی خۆیان ئەوە پەیوەندی بەوە نییە مەترسی هەبێت یان نەبێت مەسەلەی ریفراندۆمیش لەسەر دەستوور ڕۆژێکی دەوێت لەماوەی 24 کاتژمێردا کۆتایی پێ دێت”.

دوێنێ دووشەممە جەعفەر ئیمنکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دووپاتیکرد بوەوە حیزبەکەی لەبارەی سیستمی حوکمڕانیەوە هەمان هەڵوێستی پێشووی هەیە پێی وایە دەبێت سەرۆکی هەرێم لە ناو گەلەوە هەڵبژێردرێت.

لەوڕوەوە ئەسەسەرد جەختی کردوەتەوە یەکێتی لەبارەی سیستمی حکومڕانی هەرێمی کوردستان هەمان بۆچوونی جارانی هەیە و دەڵێت “ئێمە هەمان بۆچوونی جارانمان هەیە پێمانوایە چاکترین سیستەم بۆ هەرێمی کوردستان ئەو سیستەمەیە کە لەعێراقدا هەیە سیستەمی پەرلەمانییە، شتێکی شاز دەردەچێت شتێکی نەگونجاو دەردەچێت ئەگەر سیستەم لە هەرێمی کوردستان نەگونجاو بێت لەگەڵ سیستەمی سەرەکی ناوەندا لەبەر ئەوە ئێستاش بۆچونمان وایە سیستەمەکە گونجاوترە ئەگەر سیستەمەکە پەرلەمانی بێت وەک ئەوەی لەعێراقدا هەیە”.

لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکەدا فەرید ئەسەسەرد ئەوەشی وتووە” گفتوگۆی نوێ نەکراوە لەسەر پرسی دەستور بەڵام مەسەلەکە هاتۆتە ئاراوە سەرکردەکانی هەموو حیزبەکان هیچ کامیان دژی ئەوە نەبووە گەڕێکی تر دەست پێبکەین بۆ ئەوەی دەقێکی دیاریکراوی دەستور بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین پێمانوایە بوونی دەستور پێویستە، بەشێک لەو کێشانەی ئێستا هەمانە ئەگەر دەستورمان هەبووایە هەر لەسەرەتاوە تووشی نەدەبووین”.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا ئەسەسەرد ئەوەشی ڕەتکردوەتەوە کە بابەتی باسکردنی دەستور هەرێم پەیوەندی هەبێت بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە، دەڵێت: “نەخێر پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە نییە، هەڵبژاردن مەسەلەیەکە و دەستوریش مەسەلەیەکی ترە من وتم بۆ مەسەلەی دەستور زۆر گرنگە بۆنموونە لەعێراقدا لەماوەی دووساڵدا دوو دەستور دەرچووە 2004 و 2005 ئەوەی ئێستا بەرکارە و کاری پێدەکرێت لە عێراقدا ئێمە بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە 1992 وە تائێستا نەمانتوانیووە دەستورێک ئامادەبکەین و بیخەینە دەنگدانەوە بەداخەوە ئەمە کەموکوڕیەکی زۆرە بۆ هەرێمی کوردستان، ئێستا لایەنەکان دەرفەتێکیان بۆ هاتۆتە پێش هەوڵدەدەین بیقۆزنەوە و دەستورێکی گونجاو بەمەرجێک پەسەند بێت و لایەنە سیاسیەکان بتوانن ڕێککەوتنی گونجاوی لەسەربکەن”.

هەروەها ئەسەسەرد لە بارەی هێڵی سوری یەکێتی لە پرسی نوسینەوەی دەستوردا ڕایگەیاندووە “ئێمە کاتی خۆیشی هەر باسمان کردووە و ئەمجارەش دوبارەی دەکەینەوە دەستورێکی مەدەنی و دیموکراتیمان دەوێت کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان، لەڕووی سیستەمی سیاسیەوە پێمان باشە دەستورەکە پەرلەمانی بێت واتە نەسەرۆکایەتی بێت و نە نیمچە پەرلەمانی بێت”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button