دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارێکی نوێی لە دژی پەرلەمانتاران دەرکرد

لڤین:

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رایگەیاند پەرلەمانتاران لەیەک حاڵەتدا پارێزبەندیان هەیە، بڕیارێکی پێشووی خۆشی لەوبارەیەوە هەڵوەشاندەوە.  

 

بەپێی بریارێکى دادگا باڵای فیدڕاڵی عێراق، بڕیارێکى پێشووی خۆی تایبەت بە وەرگرتنى رەزامەندى پەرلەمان لەسەرجەم ئەو تۆمەتانەی کە پەرلەمانتارانى پێ تاوانبار دەکرێت هەڵوەشاندەوە.

 

دادگاکە دەڵێت، لەیەک حاڵەتدا پەرلەمانتار پارێزبەندى هەیە و پێویستە رەزامەندى پەرلەمانى بۆ وەربگیرێت بۆ ئەوەى رێوشوێنى یاسایی دژى بگیرێتەبەر، ئەویش ئەوکاتەیە کە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەردەچێت لەسەر تاوانێکى نەبینراو.

 

دادگای فیدڕاڵی روونیکردووەتەوە، جگە لەو حاڵەتە پەرلەمانتار هیچ پارێزبەندییەکى نییە و دەتوانرێت رێوشوێنى یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر بەشێوەى راستەوخۆ لەکاتى تۆمەتبارکردنى بە تاوانى بینراو یان سەرپێچى و تاوانى دیکەدا.

 

دادگاکە رایگەیاندووە زۆرینەى رەها مەبەست لێی نیوە زیاترى ئەندامانى پەرلەمانە، بەڵام زۆرینەى سادە نیوەى پەرلەمانتارانى بەشداربووە لەدانیشتنى پەرلەمان دواى تەواوبوونى ڕێژەى یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button