لەسەر لێدانی تۆمەتبارێک چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ڕاگیران

لڤین:

پاش بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە تێیدا دەردەكەوێت ژمارەیەك پۆلیس هێرشدەكەنە سەر هاوڵاتییەك و لێی دەدەن، هەر بەپێی گرتە ڤیدیۆکە کۆمەڵی هاووڵاتی لەو شوێنەدا هاووڵاتیەکە لە دەست پۆلیسەکان دەرباز دەکەن، سەبارت بەو ڕووداوە،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

 

لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ڕاگیران.

دوای ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار لەگەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەشێوەیەکی نەشیاوو دور لەرێزگرتن لەبنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزی خۆیان بەرامبەر تۆمەتباران بەکارھێنا، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەجێ فەرمانییکرد ئەو کارمەندانەی پۆلیس دەستگیربکرێن و فەرمانیکرد بەپێکھێنانی ئەنجومەنی لێکۆلینەوە لەسەریان.

لەئێستادا کارمەندەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button