رێباز حەملان:
داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم به‌راورد به رابردوو له دۆخێكی باشتردایه

لڤین:
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ، لە لیدوانێکیدا بۆ میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەت، ڕایگەیاندووە،” حكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تێكی یه‌ك لایه‌ن نییه، حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانییه، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و سۆسیالیست پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته ورده‌كاری داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌زانن، بێگومان لایه‌نه‌كانی پێكهاته‌ی حكومه‌ت، مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانیان له داهات و خه‌رجیی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیش له‌سه‌ر داهات و خه‌رجی هه‌بێت، ده‌چێته بواری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مانه، كێشه‌یه‌كی سیاسییه، نه ته‌كنیكییه، نه داراییه.”
وتویشیەتی، “دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو دانووستانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی فیدراڵی پشكی هه‌رێم جێگیر بكرێت، ده‌بوایه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ئه‌و بودجه‌یه جێبه‌جێ بكرابایه بۆ هه‌موو عێراق، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی به‌س به‌شه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێی كردووه و بۆ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم دوو نامه‌ی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، كه‌چی تا ئێستا یاسای بودجه‌یان نه‌خستووته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا.”
سەبارەت بە دۆخی ئابوری هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه كردووە،” داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم به‌راورد به رابردوو له دۆخێكی باشتردایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكێشه‌یه‌ك هه‌یه، پێویسته بۆ هاووڵاتیانی كوردستان روونی بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی قه‌رزیان لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، تا چه‌ند ئه‌و رێژه‌یه‌ی له نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه، كۆمپانیاكانیش رێژه‌یه‌كی زیاتر له قه‌رزه‌كه داوا ده‌كه‌ن، ئه‌وان به پێی سیسته‌می بانكی قه‌رزه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه.”
هەروەها ووتیەتی،” خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا مووچه نییه، حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجییه‌كی زۆری له‌سه‌ر شانه، له رووی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان، بۆ پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان، بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، كه خه‌رجییه‌كی زۆره له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، كڕینی كاره‌بایه، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌ش زیادی كردبێت، خه‌رجییه‌كانیش زیادیان كردووه.”
سەبارەت بە بودجە، ئاماژەی بەوە داوە کە،” هه‌رچه‌نده بودجه‌ی ٢٠٢١ی عێراق بووه‌ته یاسا و له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌رچووه، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی باڵاده‌ست خۆیان له‌سه‌رووی په‌رله‌مانه‌وه داده‌نێن و بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و رێگه ناده‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاره‌كانی خۆی بكات، ئه‌مه به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌كانی بۆ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئاماده‌ی پایه‌ندبوونه به هه‌ر ئه‌ركێك كه بكه‌وێته سه‌ری.”
سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئاشکرای کردووە،” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌یفرۆشێت له رێگه‌ی بۆری نه‌وته‌وه ده‌چێته به‌نده‌ری جیهان، كۆمپانیای سۆمۆ ئاگاداری هه‌موو ورده‌كاییه‌كانه، ده‌زانێت بڕه‌كه‌ی چه‌ند و به چه‌ندیش ده‌فرۆشرێت، نوێنه‌رانی حكومه‌تی عێراق ده‌یبینن، سه‌باره‌ت به داهاته نانه‌وتییه‌كانیش، هه‌موو ژماره‌كانیان خراوه‌ته به‌رده‌م، بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كانیش حكومه‌تی عێراق پاسه‌وانی سنووری هه‌یه و نوێنه‌ری هه‌یه، كازمیش كه سه‌ردانی ده‌روازه سنوورییه‌كانی كردووه، هه‌موو دۆسیه‌كانی خراوه‌ته به‌رده‌ست، له‌وه‌ش گرنگتر، چاودێری دارایی عێراق و چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێدراون، چاودێری جێبه‌جێكردنی بودجه بكه‌ن و هه‌موو داتاكانیشیان ده‌خرێته به‌رده‌ست.”
لەبارەی بودجەی هەرێم یاریدەدەرەکە وتویەتی،” پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پشت به یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ده‌به‌ستێت، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌یه، كه كورتهێنان درووستی ده‌كات، كه نزیكه‌ی 30% ده‌بێت، هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه، بۆیه پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌یاساكه كراوه.”
ئاشكراشی كردووە،” بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوای پێداچوونه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت، دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌رفه‌رتێكی زۆر باش بۆ بووژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌كی زۆر شه‌فافه، ته‌نانه‌ت هه‌موو داتا و ئه‌و قه‌رزانه‌شی كه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه، خراوه‌ته ناو پڕۆژه‌كه.”
سەبارەت بە دەنگۆی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد، ڕیباز حەملان ئاماژەی بەوەداوە کە،” سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام داوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه، كه یاسای بودجه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، داوای كردووه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی جیبه‌جێكردنی یاسای بودجه دابنرێت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ش من گه‌شبینم كه یاسای بودجه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای فشاره سیاسییه‌كان، ئه‌مه یاسایه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.”
هەروەها وتویەتی،” داخه‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌تی هه‌رێم، كه هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ناو ئه‌و حزبانه، هێشتا رێگرن له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك شێواز حوكمی یاسا و رێنماییه‌كانی چاكسازی جێبه‌جێ بكرێن، له رابردووش‌دا جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كی له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه پێكهێناوه، كه سه‌ردانی ده‌روازه سنوورییه‌كان بكه‌ن و له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌ستپێبكات، تا بنبڕی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا رێگرییه‌كی زۆر هه‌یه، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كان له پێناوی خه‌ڵكی كوردستان هاوكار بن، تا حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی هه‌موو لایه‌ك بێت به‌بێ جیاوازی و حزبایه‌تی تێدا نه‌هێڵدرێت.”
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21