رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و عێراق

لڤین:
حکومەتی هەرێم و عێراق سەبارەت بە خاڵە سنوریەکان ڕێکەوتن و بریارە هەندێک بەروبومی ناوخۆ هەناردەی دەرەوە بکەن.
لە لێدوانێکدا وەزیری کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند”لە ٪80 ی خاڵە سنوریەکان لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵیدان کە لە پارێزگای بەسرە تا دیالە دەگرێتەوە جگە لە خاڵە سنوریەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
محەمەد خەفاجی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم گەشتوون بە ڕێکەوتن سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوریەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵی.
ووتیشی لەبەر زیادی لە بەرهەمهێنانی هەندیک بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی دەرەوەی وڵات کراون و لەوانە تەماتە و پەتاتە و هەندیک بەروبومی تر.