لاهور شێخ جەنگی داوا لە لایەنگرانی حزبەکەی دەکات وێنەی هەڵنەواسن

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوایەک لە لایەنگرانی حزبەکەی دەکات بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک وێنەی ئەو لە پارک و شوێنە گشتییەکان هەڵنەواسن.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەسەرە دەڵێت “داوا لەسەرجەم ئەندام و لایەنگرە تێکۆشەرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم بەهیچ شێوەیەک وێنەی بەندە لە پارک و شوێنە گشتییەکان هەڵنەواسن”

هاوسەرۆکی یەکێتی هۆکاری ئەوداوایەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە “لە پێناوی ئەوەی هەموان پارێزگاری لە موڵکی گشتی بکەین، تێگەیشتن و خۆشەویستیم بۆ هەر یەکێک لە ئێوە هەیە”.

ئەوەس دوای ئەوە دێت کە وێنەی بەرپرسانی حزبی و سیاسی لە شوێنە گشتی و فەرمانگە حکومیەکاندا  زیادی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button