کاروان گەزنەیی: ئەم پارانە بگەڕێندرێنەوە پێویست ناکات هیچ لێبڕینێک لە موچە هەبێت

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات رۆژانە شیس و چیمەنتۆ و ئۆتۆمبێل لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە داخڵ دەکرێت و هێنانی ئۆتۆمبێلیش دەستیپێکردووە.

 

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، رایگەیاند: شیش و چیمەنتۆ لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران داخڵ دەکرێت و لێخۆشبوونی گومرگیشی بۆ کراوە. داهاتی گومرگی چیمەنتۆ ڕۆژانە دەچێتە سەرووی ٣٠٠ هەزار دۆلار و مانگانەش زیاتر لە (١٠) بارهەڵگر چیمەنتۆ و سەرووی (١٥ بارهەڵگر) شیش داخڵ دەکرێن کە هەریەکەیان (نزیکەی ٤٠ تۆن چیمەنتۆ و ٢٥ تۆن شیش داخڵ دەکەن بە ناوی جیاجیاوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت ئێستا سەرقاڵی بەدواچونە بۆ ئەوە بزانێت ئەو بارهەڵگرانە بە چی مەبەستێک دێنە هەرێمی کوردستانەوە و چونکە وەک خۆی ئاماژەی پێکردووە “گومان دەکرێت مەبەستی دیکەی لە پشتەوە بێت” ئاشکراشیکردووە ئۆتۆمبێلەکان بە ئێرانی تۆمار دەکرێن، تا ناسنامەکانییان بۆ چاودێریکردن پارێزراوبن!

 

‎پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاشکراشیکردووە “‎داخڵکردن و گومرگکردنی ئۆتۆمۆبێل، کە ساڵانی پێشوو لە نزیک مانگی (٧) دەستیپێدەکرد، ئەمساڵ لە مانگی (٤) دەستیپێکردووە، و گومان دەکرێت تا مانگی (١١) بەردەوام بێت. ڕۆژانە نزیکەی (٨٠) بارهەڵگر داخڵ دەبێت، هەر بارهەڵگرێک (٦) ئۆتۆمۆبێل هەڵدەگرێت و گومرگی هەریەکێکیان جیا جیایە، بە جۆرێک لە (٢.٥) ملیۆن دینار کەمتر نییە تا نزیک بە (١٠) ملیۆن دینار”.

 

گەزنەیی دەشڵێت: ڕۆژانە داهاتەکە نزیکەی (١.٥) یەک ملیار نیوە و مانگانە نزیکەی (٥٠) ملیار دینار. ئەگەر ئەم بڕە درێژ بکەینەوە بۆ ماوەی ٧ مانگ، زیاترە لە سەدان ملیار.

 

ئەو دەشڵێت ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەم پارانە و هاوشێوەکانیان بگێڕێتەوە “بێشک پێویست ناکات هیچ لێبڕینێک لە موچە هەبێت- هەرچەندە ئێستاش بە لێکدانەوەکانی ئێمە داهات لە بەردەستە بۆ دابەشکردنی موچە بە بێ لێبڕین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button