كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا سەردانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ده‌كات

لڤین:

ڕاگەیاندنی مەکتابی مامۆستا عەلی باپیر، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە،” ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ / ٥ / ٢٠٢١ مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له (جه‌یمس ثـۆرنتۆن)‌ كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.”

لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە دیدارەکەدا كونسوڵی گشتیی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی به‌ دیداره‌كه‌، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌ سیاسییەكان‌و داهاتووی پڕۆسه‌ی سیاسیی له‌هه‌رێمی كوردستان، ئاڵۆگۆڕكرا.”

ئاماژە بەوەیشدراوە کە،” هاوكات گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌دوای كۆنگره‌ی چواره‌م تیشكی خرایه‌سه‌ر، هه‌روه‌ك باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی‌و حكوومه‌تی به‌ریتانیا له‌ڕابردوو و ئێستادا، كرا.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ڕۆڵی مامۆستا عه‌لی باپیرو كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی له‌ عێڕاق‌و هه‌رێمی كورستان به‌رز نرخاندو ته‌ئكید كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڕاوبۆچوونی حیزبه‌ كوردستانییه‌كان بۆ داهاتوویه‌كی باشتر له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button