یۆنامى وەڵامی داواکاری پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی دایەوە

لڤین:

دەستەى بەرگرى لە مافى پەنابەرانى رۆژهەڵاتى کوردستان،نەتەوەیەکگرتووەکان پێداچونەوە بەکەیسى پەنابەراندا دەکات

پەنابەرانى رۆژهەڵاتى کوردستان کە نزیکەی ٤٠ ساڵە لە هەرێم دەژین، بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە کۆمەڵێ داواکاریان هەیە و نەتەوەیەکگرتووەکان وەڵامیان نادەنەوە، ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە لەبەردەم بارەگای ئەو ئەو ڕێکخراوە لە هەولێر بەردەوامن لە دەربڕینى ناڕەزایی، هەفتەى رابردووش یەکێک لەپەنابەرەکان ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

پاش ئەو ڕوداوە ڕۆژی پێنچ شەممە بەشێک لەو پەنابەرانە لەبەردەم ئەو بارەگا کۆبوونەوە و ( ٩ ) داواکاریان ئاڕاستەی ڕێکخراوەکە کرد، و ئەمڕۆ وەڵامی پەنابەرانیان دایەوە.

محەمەد قادرى نوێنەرى دەستەى بەرگرى لە مافى پەنابەرانى رۆژهەڵات ئەمڕۆ ( یەکشەممە، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ ) پاش  کۆبوونەوەی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و ( یۆنامى ) بۆ تاوتوێکردنى داواى پەنابەران، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا، ڕایگەیاند،”ئەوان ( یۆنامی ) بەڵێنیاندا پێداچونەوە بەو پرسەدا بکەن، جەختیان کردەوەتەوە کە داواکان یاسایین، بەڵام چارەسەرى کێشەکە پێویستى بە کاتى زیاترە.”

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، ئاشکرای کرد،”بەرپرسانى یۆنامی لەگەڵ جیاکردنەوەى کەیسى پەنابەرانى سیاسی و کۆمەڵایەتین، هەفتەى داهاتووش جارێکى تر لەو بارەیەوە کۆدەبینەوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button