وەزارەتی ڕۆشنبیری بەکارهێنانی ئاوازە فۆلکلۆرییەکانی بۆ کاری ڕیکلام قەدەغەکرد

لڤین:

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ( ٢٠ / ٥ / ٢٠٢١ ) بە واژوو حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، ئاڕاستەی گشت کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و کۆمپانیاکانی ڕێکلامی کردووە، ڕایگەیاندووە،” ئاماژە بە یاسای ژمارە ( ١٧ ) ی ساڵی ( ٢٠١٢ ) ی یاسای ( مافی دانەر و مافە هاوسێکانی ) ماددەی چوارەم ، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان خاوەندارێتی سەرجەم ئاوازە فۆلکلۆرییەکان دەکات کە خاوەنەکانیان دیار نین.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەت بۆ ئەو مەبەستە دوو داواکاری ڕاگەیاندووە:

١- ڕاگرتنی سەرجەم ئەو ڕیکلامانەی کە گۆرانی و ئاوازی فۆلکلۆر و هونەرمەندانی نەتەوەکەمانی تێدا بەکار هێنراوە بۆ مەبەستی بازرگانی.

٢- له‌ رێككه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م نووسراوه‌، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی رێكلام و كه‌ناڵێكی میدیایی، ئاواز و گۆرانی فۆلكلۆر به‌كاربهێنێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر به‌ پێی یاسای ئاماژە پێکراو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button