ڕوونکردنەوەیەک لەسەر سانسۆرکردنی پرسیارێکم لەم دانیشتنەدا لەگەڵ کاک شاسوار

 لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی ڕێباز مەجید

* هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دەنگی ئەمەریکاوە ئاگادارکرامەوە کە لەلایەن سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە بانگهێشتکراوین بۆ دانیشتنێکی کراوە کە ئەتوانین پرسیارەکانمانی ئاراستەی بکەین. وەختێک لەگەڵ برادەرانی ئێن ئار تی قسەم کرد، داوایان کرد کە کامێرای خۆمان نەبەین و ئەوان هەمووی ڕیکۆرد دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە. حەتمەن ئەم داواکارییە زۆر کێشەدارە.

وتم گەرەنتی چییە کە لێینابڕن و دەستکاری ناکەن؟

وتیان بەدڵنیاییەوە ئەوە ئەمانەتە و هەرگیز شتی وا ناکەین و وەک خۆی بڵاودەبێتەوە. بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی، بینیم کە لەگەڵ بەڵێنەکەیان ڕاستگۆ نەبوونە و پرسیارێکی منیان قرتاندووە.

من لە کاک شاسوارم پرسی: باسی بێ ئومێدی خەڵک لە پرۆسەی سیاسیی ئەکەیت بەهۆی ئەزموونی ئۆپۆزسیۆن لە ڕابردوودا، ئایا بیرت لەوەکردووەتەوە یان ناترسیت جوڵانەوەکەی تۆش جارێکی تر لە ناو خەڵکدا نائومێدیی درووستبکات و ببێتە ئەزموونێکی وەک ئەوانەی تر؟

کاک شاسوار بە پێکەنینێکەوە وتی: ئەگەر بڵێم ناترسم، ڕاستناکەم.

دواتر درێژەی بە قسەکانی دا و شتی زیاتری وت لەسەر ئەو بابەتە.

بەڵام کە تەواوی چاوپێکەوتنەکە بڵاوکراوەتەوە، ئەم بەشەی پرسیار و وەڵامەکان لە بەرنامەکەدا بڕابوو بە پێچەوانەی ئەوەی بەڵێنمان پێدرابوو.

حەتمەن لەکاتێکدا بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین، لەڕووی دیبلۆماسییەوە نیشانەی لاوازییە گەر سەرۆکی حزبێک ئاماژە بەوە بکات کە دەترسێ لەوەی خەڵک نائومێدبکات.

بەڵام پرسیارەکەی من نە دژی هیچ ئیتیکێک بووە، نە بێڕێزییەکی تیابووە، نە ئیستیفزازی بووە، کاک شاسواریش ئەو دەم بە ئاسایی و پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە.

هیچ مانایەک بۆ دانیشتنی ڕۆژنامەوانیی نامێنێتەوە گەر ئەو پرسیار و وەڵامانە دابنێیت کە بەدڵتە و ئەوانە بقرتێنی کە بەدڵت نییە. ناکرێت ڕۆژنامەنووس وەک بوکەڵەیەک بەکاربهێنرێت بە سانسۆرکردنی ئەو پرسیارەی بەدڵت نییە یان پێتوایە وەڵامێکی درووستت بۆی نەبووە.

من حەتمەن لێرەدا تەنها کەسێک لێی نیگەران بم خۆمم، چونکە بە دڵێکی پاکەوە متمانەم بە پەیمانی کاک شاسوار و ئێن ئار تی کرد کە بە ئەمانەتەوە دەیگەیەنن.

متمانەیەکم بەوان بەخشی و ئەوان ئەمانەتەکەیان نەپاراست. ئەمە بوو ئەزموونێک تا جارێکی تر زیاتر وریا بم. ویستم ئێوەش لێی ئاگادار بن.

*پەیامنێری دەنگی ئەمریکا



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button