بەبەهای 122 ملیۆن دینار پرۆژەیەک لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

لڤین:

 ئەمڕۆ  بەردی بناغەی سایلۆی سلێمانی و پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای سلێمانی دادەنرێت کە تێچووەکەی 122 ملیۆن دۆلارە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند”پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە پرۆژە هەر گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوابەدوای دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە لە پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دادەنرێت بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی خۆشەویستی سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی لەماوەیەکی نزیکدا بەهەمان شێوە لە سنوری پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە دابنرێت، بە بڕوای ئەو وەزیرە جێبەجێ کردنی ئەم هەنگاوانە، هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی گەورەترین سەرمایەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و لەهەمان کات دەرفەتی هەلی کار بۆ هەزار کەس دەرەخسێ.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button