هەوڵێک بۆ ژەهرخواردکردنی جەوهەر ئاغای هەرکی شکست دەهێنێت

لڤین:
شەوی رابردوو کەسێک لەسەر راسپاردەی دەزگای پاراستنی پارتی هەوڵی ژەهرخواردکردنی جەوهەر ئاغای هەرکیداوە بەڵام شکستی هێناوە.
کەسێکی نزیک لە جەوهەر ئاغای هەرکی بە ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤی راگەیاندووە “شەوی ڕابردوو، لەڕێگەی خزمەتکارێکی جەوهەرئاغاوە هەوڵی ژەهر خواردکردنی ناوبراو دراوەو هەرزوو پێی زانراوە بۆیە پلانەکە ئاشکرابووە”.
رێکخراوەکە ئەوەسی ئاشکراکردووە “ئەوەی تائێستا زانراوە کە ئەو خزمەتکارە لەسەر داوای پاراستنی پارتی هەوڵی تیرۆرکردن و ژەهرخواردنی جەوهەرئاغای داوە”.
رێکخراوەکە لە زاری سەرچاوەکانیەوە بڵاوی کردووەتەوە “ماوەیەکە جەوهەرئاغا و کەسوکارەکەی بەوەیان زانیوە کە پارتی چاودێریان دەکات و جاسوسی چاندووە لەناویاندا و هەوڵی تیرۆرکردنی دەدات هەربۆیە شەوی ڕابردوو زوو بە پلانی ژەهرخواردنەکە زانراوەو پارتی لەو پلانەیدا سەرکەوتوو نەبووە”.