ئاژانسی پارتی هەڕەشەی داوای یاسایی لە میدیاکان دەکات

لڤین:

ئاژانسی پاراستنی پارتی، رەتیدەکاتەوە هەوڵی ژەهرخواردکردنی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکیاندابێت و دەڵێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە بە  “چەواشەکاریی و سیناریۆیەکی بێبنەما” ناوی دەبا.

 

لە روونکردنەوەکەدا ئاژانسی پاراستنی پارتی هەڕەشە لەو میدیایانە دەکات کە هەواڵی هەوڵی ژەهرخواردکردنی جەوهەر ئاغای هەرکیان بڵاوکردووەتەوە دەڵێت: بەپێی سیناریۆیەکی بێ بنەما بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردكردنی چەند كەسێك دراوە و لەكاتی داڕشتنی هەواڵەكەیاندا ناوی ئاژانسی پاراستنیشیان هێناوە.

 

سەرەتا هەواڵەکە لەلایەن رێکخراوی 17ی شوباتەوە بڵاوکرایەوە دوای ئەوەش لە ڤیدیۆیەکدا هەرکی جەوهەر هەرکی باس لەوە دەکات کە هەوڵی ژەهرخواردکردنی دراوە و دەڵێت، ئەو پرسە دەگەیێنێتە کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان.

 

ئاژانسی پاراستنی پارتی دەشڵێت: وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە رەتدەكەینەوە جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات كە لەپشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ناڕاستی و چەواشەكارییانەن.

 

 

دەزگاکە ئەوەشی وتووە “لەسەر ئەو ناوزڕاندنەی میدیاكانی تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر، بە مافی خۆمان دەزانین داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكەین كە لە پشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە بابەتەن”.

 

لە هۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاژانسەکە دەڵێت: داواش دەكەین لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە لەژێر سەرپەرشتیی پەرلەمان و نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت و كۆی ئەو چەواشەكارییە بۆ گشت لایەك ئاشكرا بكرێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button