له‌باره‌ی‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ هه‌رێم بۆ به‌غدا وەزارەتی دارای لێدوانی‌ پێچه‌وانه‌ ده‌دات

لڤین:

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی‌ دارایی‌ هەرێم، هیچ وەفدێکی‌ هەرێم ناچێتە بەغدا، چونكه‌ وەزارەتی دارایی هەرێم بەڕه‌سمی‌ وەزارەتی دارایی عێراقی ئاگادارکردۆتەوە کە ئامادەن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە

میدیای‌ ڕه‌سمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هەرێمه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ “دوای ئەوەی بەڕه‌سمی‌ بودجەی ساڵی ( ٢٠٢١ ) چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێمە لەوەزارەتی دارایی هەرێم بەڕه‌سمی‌ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقمان ئاگادارکردۆتەوە کە ئامادەین بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە.”

هەروەها سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە،” وەفدی‌ هەرێم بۆ ئەو بابەتە سەردانی‌ بەغدا ناکات، بەڵکو لەئیستادا وەزارەتی‌ دارایی‌ هەرێم چاوەڕێی‌ وەڵامی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ عێراقە سەبارەت بەجێبەجێکردنی‌ یاسای‌ بودجە.”

ئه‌و لێدوانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ( ١٨ )ـی‌ئه‌م مانگه‌و له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ کلێمنس سێمتنەر کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا، قوباد تاڵەبانی، جێگری‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ هه‌رێم، ءاشکرای کرد،” لەدوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ( ٢٠٢١ ) پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم‌و بەغدا لەئاستێکی زۆر باشدایە. وتیشی‌، ھەفتەی داھاتو وه‌فدی‌ دانوستانکاری ھەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.”

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ناردنی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌بودجه‌ی‌ 2021ی‌ عێراق، مونا غەرابی، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووه‌،” پرسی بەشە بودجەی هەرێم رون‌و ئاشکرایەو هەر گفتوگۆیەکیش لەدەرەوەی مەرجی یاسای بودجەی گشتی ئەنجامبدرێت، بەتوندترین شێوە رەتدەکرێتەوە.”

هەروەها ئاماژەی بەوەیشدا،” بەڵێنی بەرپرسانی هەرێم لەسەر ئامادەییان بۆ رادەستکردنی داهات کۆن‌و دوبارەو کاتکوشتنە، ئێمەش سیناریۆی ساڵانی رابردو رەتدەکەینەوە.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button