پێشەوا هەورامانی:

دژایەتیی پارتی هەموو کات بێ ئاکام بووە بەتایبەت بۆ کەسێک گوێ لێگیراو نەبێت

لڤین:

وته‌بێژی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، دژایەتیی پارتی هەموو کات بێ ئاکام بووە، بەتایبەت بۆ کەسێک نەلەنێو فراکسیۆنەکەی نەلەنێو حزبەکەی گوێ لێگیراوبێت.

پاش ئەوەی کە عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان له‌ هەژماری فەرمی خۆی‌ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبوك سەبارەت بە نوسینەوەی دەستور بۆ هەرێمی کوردستان، نوسیبووی، “ئەوانەی پێیانوایە کاک نەوشیروان کۆچی کردوە، وەک ٢٠٠٩ دەستور لەپەرلەمان بەدڵی پارتی تێدەپەڕێت! بزانن ئێمە ھێشتا لەپەرلەمانین‌و ھەرگیز ڕێگا بەوە نادەین.”

له‌به‌رامبه‌ردا پێشەوا هەورامانی له‌په‌ڕه‌ی‌ خۆی‌ له‌فه‌یسبوك وه‌ڵامی‌ عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵحی‌ داوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه‌، “بەتاق‌و تەنها پەرلەمانتارێک کە پێشتر لەسەرۆک فراکسیۆنی حزبەکەی خۆی لادراوە، بە چ حەقێک دێت‌و دەڵێت ناهێڵین دەستوور تێپەڕێت بەدڵی پارتی، وەک ئەوەی ئەو خاوەنی ٤٥ کورسی پەرلەمانی بێت.”

هەروەها نوسیویەتی، “ئەم جۆرە قسانەو ئەم دژایەتییە بەتاڵەی پارتی هەموو کات بێ ئاکام بووە، بەتایبەت بۆ کەسێک نە لەنێو فراکسیۆنەکەی نە لەنێو حزبەکەی گوێ لێگیراوبێت.”

وته‌بێژیەکەی فراكسیۆنی‌ پارتی‌، ئاشکرای کردووە “سەرەڕای ئەمەش دەستوور موڵکی پارتی و هیچ لایەنێکی دیکەش نییە، دەستوور بۆ هەموو خەڵکی کوردستانەو پارتی زۆرینەی خۆی ئیستیغلال ناکات بۆ هیچ پرسێک کە پەیوەندی بە هەموو خەڵکی کوردستانەوە هەیە.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button