وەزارەتی کارەبا لەبارەی پێوەری زیرەکەوە هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه

لڤین:
وەزارەتی کارەبا، له‌كاتی به‌كارهێنانی زیاتر له بڕی دیاریكراوی كاره‌با له‌و پێوه‌رانه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك كاره‌بای هاوبه‌شه‌كه ده‌كوژێته‌وه و له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی پێنج جاری كوژانه‌وه‌ی كاره‌با، بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك كاره‌بای ئه‌و ماڵه ده‌بڕێت، ئیندا بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پێوەری زیرەک ڕایگەیاندووە،” ئاگاداریی هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە لەم قۆناغەدا وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بەدیاریكردنی بڕی پێدانی كارەبا بەمشێوەیە: جۆری هاوبەشی پێوەری سینگل فەیس بە ( ٤٠ ) ئەمپێر و سری فەیس بە ( ٩٠ ) ئەمپێر.”
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با:
ئاگاداریی هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە لەم قۆناغەدا وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بەدیاریكردنی بڕی پێدانی كارەبا بەمشێوەیە: جۆری هاوبەشی پێوەری سینگل فەیس بە 40 ئەمپێر و سری فەیس بە 90 ئەمپێر، بەمشێوەیە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوو لەو ئاستەی وەزارەت دیاریكردووە زیاتر بەكارهێنرا، ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە بۆ ماوەی 45 چركە (ثانيه) دەكوژێتەوە و پاش (150) چركە كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا (دەقیقە) پێنج جار بڕینی كارەبا لەسەر یەك روویدا، ئەمجارە كارەبای هاوبەشەكە دەبڕدرێت و پاش 45 خولەك (دەقیقە) كارەباكەی دەگەڕێتەوە.
پەیڕەوكردنی ئەم شێوازە بۆ پێدانی كارەبا بە یەكێك لەمواسەفاتەكانی پێوەری زیرەك دادەنرێت، بۆ ئەوەی لە وەرزەكانی ساڵدا بەپێی هەڵكشانی خواست و بەرهەمهێنانی كارەبا، وەزارەت بتوانێت كۆنترۆڵی كارەبا بكات و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە زۆرترین ماوە كارەبا بە هاووڵاتیان بدات، لەگەڵ باشكردنی بارودۆخی كارەبا و جێگیركردن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبا گۆڕانكاریی بەسەر پەیڕەوكردنی شێوازی دیاركردنی بڕەكەدا دێت.
وەزارەتی كارەبا
21/5/2021
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21