ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نمایشکرد

لڤین:

سوپای پاسدارانی ئێران دروستکردنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بە ناوی “غەززە” راگه‌یاند

سەرۆکی بەشی ئاسمانی له‌ سوپای پاسدارانی ئێران،ژەنەڕاڵ ئەمیر عەلی حاجیزادە، له‌ كاتی نمایشكردنی فڕۆكه‌كه‌ ئاشكرایكرد،”ئامانج لە ناونانی درۆنەکە بە ناوی ( غەززە ) رێزگرتنە لە گیانی بەرگری ١١ رۆژی رابردوو لە کەرتی غەززە”.

سەبارەت بە توانا سەربازیەکانی فڕۆکەکە، ڕایگەیاند، “فڕۆکەکە دەتوانێت ٣٥ هەزار پێ بەرز بێتەوە و ١٣ بۆمبیش هەڵبگرێت، لە ئەرکی پشکنیندا دەتوانێت بە دووری 500 کیلۆمەتر چاودێری ئەو ناوچانە بکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پشکنین.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button