لە بەنداوی سماقوڵی گەنجێک خنکا

لڤین:

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە،” ئەمڕۆ هەینی لە کاتژمێر چواری ئێوارەدا گەنجێک لە بەنداوی سماقوڵی سەر بە قەزای کۆیە بەهۆی نەشارەزای لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە.”

سەبارەت بە ناسنامەی گەنجەکە، بەرگری شارستانی ڕایگەیاندووە،” گەنجەکە ناوی ( دێدەوان سەباح محەمەد )و تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و دانیشتوی پارێزگای هەولێرە و پیشەی کاسبە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” تیمی مەلەوان (غەواس) توانیان بە کەمتر لە کاتژمێرێک تەرمەکە بدۆزنەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button