دەرماڵەی فەرمانبەران ڕێنمای نوێی بۆ دەردەکرێت

لڤین:

ڕەشنووسێکی تایبەت بە دەرماڵە جۆراوجۆرەکانی فەرمانبەرانی ئامادەکراوە کە ژمارەی دەرەماڵەکان ٢٥ جۆرە

شوان بەرزنجی ڕۆژنامە نوسی نزیک لە پارتی لەبارەی دەرماڵە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نوسیویەتی،” بە پێی زانیاریەکانم وەزارەتی دارایی ڕەشنووسێکی تایبەت بە دەرماڵە جۆراوجۆرەکانی فەرمانبەرانی ئامادەکردبوو، ڕەشووسەکە دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان تاوەکوو بڕیاری لێ بدات.”

دەقی نوسینەکە:

بە پێی زانیاریەکانم وەزارەتی دارایی ڕەشنووسێکی تایبەت بە دەرماڵە جۆراوجۆرەکانی فەرمانبەرانی ئامادەکردبوو، ڕەشووسەکە دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان تاوەکوو بڕیاری لێ بدات.

ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران هیچ بڕیارێکی بۆ ڕەشنووسی دەرماڵەکان دەرنەکردووە، هەرکات بڕیار درا ئەوکات ڕێنمایی نوێ بۆ دەرماڵەکان دەردەکرێ.

بە پێی زانیارییەکان، 25 جۆر دەرماڵەی جۆراوجۆر بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران خەرج دەكرێت، 56%ی پارەی مووچە بۆ دەرماڵەكانە.

لە هەرێمی كوردستان 16%ی مووچە بۆ دەرماڵەی جێگیر خەرج دەكرێ، 40%یش بۆ دەرماڵەی ناجێگیر خەرج دەكرێ.

لیستی په‌سه‌ندكراوی ده‌رماڵه‌كان 25 جۆره‌ كه‌ چوار جۆریان جێگیره‌ و 21 جۆریان ناجێگیره‌، بە پێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی زۆرتر پێداچوونەوەی بە دەرماڵە ناجێگیرەکان کردووە.

پێشتر سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی،پێی ڕاگەیاندبووم: “دەرماڵەكان ڕێك دەخرێنەوە بە جۆرێك دادپەروەری تێدا بێت، بۆ نموونە دەرماڵەی مەترسی بە كەسێك دەدرێت، كە فیعلەن مەترسی لەسەر بێت، نەوەكوو هەرچی هەیە دەرماڵەی ترسناكی پێ بدرێ، پزیشك هەیە مەترسی لەسەرە، ناكرێت كەسانی دیكه‌ و فەرمانبەرانی دیكه‌ هەمان دەرماڵە وەربگرن و مەترسیشیان لەسەر نەبێت”.

سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دووپاتی كردەوە، ئەو دەرماڵانەی هەن بەپێی یاسا و ڕێنوێنى دەدرێن، بەڵام لە دابەشكردنیدا ناعەدالەتی هەیە، گوتیشی: “لەسەر بابەتی دەرماڵە زێدەڕۆیی زۆر كراوە، خەڵكێك هەندێك دەرماڵە وەردەگرن، كە لە بنەڕەتدا نابێت ئەو دەرماڵانە وەربگرن، چونكە مافی ئەوان نییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button