بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن: بەنیازین مەرج بۆ مۆڵەت دان بە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ دابنێین

لڤین:
بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم ئاشکرایکرد، کە له هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 140 که‌ناڵی تەلەفزیۆنی و 200 ڕادیۆی مۆڵەت پێدراو هه‌یه، وتیشی: هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌یاسایه بۆ بواری میدیای ئه‌لکترۆنی و سۆشیال میدیا و لەمەودواش بەنیازین مەرج بۆ مۆڵەت دان بە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ دابنێن.
شێروان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: “ئێمه له هه‌رێمی کوردستان پێویستمان به‌یاسایه بۆ بواری میدیای ئه‌لکترۆنی و سۆشیال میدیا، ئه‌وه‌ی له ئێستادا به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریه ته‌نها کاری مۆڵه‌تپێدان و چاودێریکردنی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنە بە بینراو و بیستراو ته‌نانه‌ت گۆڤار و ڕۆژنامه‌ش به‌پێی یاسای ژماره 35 له‌ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری نییه، به‌ڵکو به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستانه که به‌پێی یاسا دیاریکراوه ئه‌وه‌ی که لای ئێمه مۆڵه‌تی پێده‌درێت ته‌نها رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه، ته‌له‌فزیۆنیش دابه‌ش ده‌بێت سه‌ته‌لایتمان هه‌یه جیهانییه، وه سه‌رتاسه‌ریمان هه‌یه ناوخۆ سه‌رتاسه‌رییه له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی کوردستان، وه لۆکاڵیشمان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی شاره‌کان به‌گشتی”.
شێروان عەبدوڵا، باسی لەوەکرد: “له هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 140 که‌ناڵی تەلەفزیۆنی مۆڵه‌تپێدراومان هه‌یه به‌سه‌ته‌لایت و به سه‌رتاسه‌ری و به‌لۆکاڵیه‌کان، سه‌باره‌ت به رادیۆکانیش نزیکه‌ی 200 رادیۆمان هه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان مۆڵه‌تمان پێداون، له راستیدا ئه‌و که‌ناڵانه هه‌مووی خۆرسک دروستبوون و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رێکیخستوون، ئێمه رێنماییه‌کمان هه‌یه کاری پێده‌که‌ین پێی ده‌ڵێن رێنمایی ژماره یه‌ك-ی ساڵی 2014 که په‌یوه‌سته به‌بواری رێکخستنی فریکوێنسی سپه‌یس”.
بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە لە ئێستادا سەرقاڵی هەموارکردنەوەی ئەو رێنماییەن کە مۆڵەت دەداتە کەناڵەکانی راگەیاندنی بیستراو و بینراو، لەو روەوە وتی: “ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت وە بۆ داهاتوو خه‌ریکین هه‌ندێک بڕگه‌ی ڕێنمایی ژماره یه‌كی ساڵی 2014 هه‌موارده‌که‌ینه‌وه زیاده‌شی ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌هۆی ئه‌و پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆژیانه‌ی که هاتوونه‌ته‌پێش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گۆڕانکاریانه به‌ڕاستی ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆ داهاتوو پلانمان ده‌بێت”.
دەربارەی شێوازی هەموارکردن و مەرجە نوێیەکان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وتی: “که‌سێک که دێت له‌بواری راگه‌یاند و راگه‌یاندکاری بۆنموونه رادیۆیه‌ک داده‌مه‌زرێنێت یان ته‌له‌فزیۆنێک داده‌مه‌زرێنێت ئێمه مه‌رجی ئه‌وه‌مان هه‌یه که ده‌بێت پێشینه‌یه‌کی راگه‌یاندنی هه‌بووبێت، ئینجا ئه‌ندامی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان بێت یان ده‌رچووی یه‌کێک له ئه‌کادیمییه‌کانی بواری راگه‌یاندبێت یان له ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن چه‌ندساڵێک ئیشی کردبێت، له رووی ئیتک و مۆڕاڵی رۆژنامه‌نووسی به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆ نه‌بووبێت، به‌رپرسیارێتی خراپی نه‌که‌وتبێته ئه‌ستۆوه، ئێمه ئه‌و مه‌رجانه بۆیه له‌به‌رچاو ده‌گرین بۆئه‌وه‌ی وه‌ک فلته‌رێک له‌داهاتوو هه‌وڵبده‌ین کواڵێتی بواری راگه‌یاندن له‌که‌ناڵه‌کان به‌رزبکه‌ینه‌وه”.
شێروان عەبدوڵا، ئەوەشی وت: “ئێمه‌ش وەک وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم پێمان وانییه ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه پێویست بێت به‌ڵام ناشکرێت ئێمه رێگه له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی کاری راگه‌یاندن بگرین له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی مه‌رج به‌پێی ئه‌و شتانه‌ی که پێویستن بۆ مۆڵه‌تدان ناڵێم قورس سه‌یری بکه‌ین به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی که‌سێک ئه‌گه‌ر پیشه‌ی راگه‌یاندکار نه‌بوو یان له‌بواری راگه‌یاندکاری شاره‌زایی نه‌بوو یان پێشینه‌یه‌کی باشی نه‌بوو بۆکاری راگه‌یاندکار له‌مه‌ودوا ئێمه ره‌نگه مۆڵه‌تی پێنه‌ده‌ین، بۆیه کۆمه‌ڵێک بنه‌مای باش داده‌نێین بۆئه‌وه‌ی کاری مۆڵه‌تدان به‌فلته‌رێکی باشتردا بڕوات وه‌ک له‌وه‌ی ئێستا که‌هه‌یه”.
سەبارەت بەگواستنەوەی دیمەنی راستەوخۆی خۆسوتاندنی پەنابەرێکی کوردی ئێران لەشاری هەولێر، هەروەها چەند حاڵەتێکی تری لەوجۆرە بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە دەڵێت: “ئێمه رێنماییه‌کمان هه‌یه به‌پێی ئه‌و رێنماییه چوار لایه‌ن به‌رپرسن له هه‌ڵوه‌سته‌کردن و دیاریکردنی سه‌رپێچیه‌کان ئه‌و کاته داوا له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌کرێت بۆ گرتنەبەری رێ و شوێن یه‌کێک له‌وانه دادگایه، داواکاری گشتییه، سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانه، هەروەها ژوری مۆنیته‌رینگه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، ئه‌و بابه‌ته‌ی که بینیمان دیمه‌نێکی ناخۆش بوو به‌داخه‌وه چه‌ند که‌ناڵێکی راگه‌یاند مایکیان هه‌بوو له‌وێ، چه‌ند که‌ناڵێک له شاشه‌کانیان بڵاویانکرده‌وه له‌سۆشیال میدیاش به‌شێوه‌یه‌کی فراوان بڵاوبویه‌وه، ئه‌وه پۆلێن ده‌بێت به‌سه‌ر سێ شێواز، ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌رپرسیارێتیمان هه‌یه له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کان کاتێک که مۆڵه‌تمان پێداون کۆمه‌ڵێک مه‌رج هه‌یه ئه‌وان گرێبه‌ستییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ندبن کاتێک له‌و مه‌رجانه لاده‌ده‌ن ئێمه ده‌توانیین له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌کان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ین”.
شێروان عەبدوڵا، زیاتر روونیکردەوە: “ئه‌وه‌ی که له‌سۆشیال میدیا بڵاوبوویه‌وه له سایت و په‌یجه‌کان ئه‌وه به‌رپرسیارێتی ئێمه نییه له ئێستادا ئه‌وه پێویسته حکومه‌ت یاسای بۆ ده‌ربکات و به‌رپرسیارێتیه‌که بخاته ئه‌ستۆی لایه‌نێک ئینجا وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه، سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانه لایه‌نێکی دیاریکراو کێ دیاریده‌کات ئه‌وه په‌رله‌مانی کوردستان ده‌توانێت تاپه‌رله‌مانیش ئه‌و کاره ده‌کات ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاوین ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌گه‌ڵ سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان چه‌ند دانیشتنێکمان کردووه و هه‌وڵمانداوه ئه‌و بابه‌ته رێکبخه‌ین به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی شورا بتوانیین چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی بدۆزینه‌وه بۆئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و بواره‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێت لای خۆمان رێکی بخه‌ینه‌وه و بتوانیین له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیانه رێ و شوێن بگرینەبەر”.
دەربارەی بڕیارێکی وەزارەتی رۆشنبیری لەمانگی رابردوو بۆ راگرتنی چەند بەرنامەیەک لە سێ کەناڵی کوردی، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە وتی: “ئەو بڕیارە له‌سه‌ر داوای داواکاری گشتی بووه، داواکاری گشتی وه‌کو لایه‌نێک که له‌سه‌ر مافی گشتی دێته وه‌ڵام ره‌نگه سکاڵای هاوڵاتیان بچێت بۆلایان ئه‌وان به‌پێی ئه‌و رێنماییه‌ی ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کاری پێده‌که‌ین لایه‌نێکن له‌و لایه‌نانه‌ی که ده‌توانن له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌کان هه‌ڵوه‌سته بکه‌ن و داوای ئیجرائات له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بکه‌ن بۆیه ئه‌وان ئه‌وه‌یان دیاریکردبوو که ئه‌و به‌رنامانه ده‌رچوونه له ئادابی گشتی پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بڕیاربدات له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامانه رابگیرێن ئێمه‌ش بڕیاره‌که‌ی داواکاری گشتیمان جێبه‌جێ کردووه”.
بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە باسی لەوەشکرد: “به‌دڵنیاییه‌وه کێشه‌ی گه‌وره له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه که یاسایه‌ک نییه له‌بواری ڕاگه‌یاندن هۆکاره‌که‌شی ئیهمالی نه‌بووه به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌وه بووه له‌ده‌ستوری عیراق له‌مادده‌ی 10 بڕگه‌ی شه‌شه‌م هاتووه که بابه‌تی کەناڵی ئاسمان و فریکیۆنسه‌کان تایبه‌ته بۆ سیاسه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌رئه‌وه یه‌ک یاسایه هه‌یه له حکومه‌تی ناوه‌ندی، ئه‌و یاسایه ده‌سته‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ی ده‌بات له عیراق که پێی ده‌ڵێن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان له عیراق( (CMC) Communications and Media Commission) ئه‌وان هه‌م سه‌ندیکا و هه‌م ئه‌و به‌شه‌ی که ئێستا لای ئێمه لای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنه هه‌م ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی ئێمه که به‌رپرسیارێتیمان هه‌یه له ده‌سته‌یه‌ک کۆکراوه‌ته‌وه، ئه‌وه یاسایه‌کی تۆکمه و دیاریکراو هه‌یه بۆ جێبه‌جێکردن به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان یاسای تایبه‌ت به‌خۆمان نییه بۆ بواری ڕاگه‌یاندن له‌به‌رئه‌وه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسان ڕێنمایمان ده‌رکردووه بۆیه هه‌ندێکجار ئه‌و رێنمایه‌ش تانه و ته‌شه‌ری لێده‌درێت له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌کادیمی و یاساییه‌وه نه‌ک هێزی یاسایی نییه”.
لەکۆتایی وتووێژەکەدا شێروان عەبدوڵا، ئاماژەی بەوەشکرد لە هەوڵی داڕشتنی پڕۆژە یاسایەکن بۆ بابه‌تی سۆشیال میدیا و بابه‌تی مۆڵه‌تی کاری رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن لەو رووەوە دەڵێت: “ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین کۆبونه‌وه‌یه‌کی دیاریکراومانکردووه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ میدیا و زانیاری له‌گه‌ڵ سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه و گه‌یاندن بۆئه‌وه‌ی بتوانیین پرۆژه‌یاسایه‌ک له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی رۆشنبیری له په‌رله‌مانی کوردستان ئاماده بکه‌ین بۆ بابه‌تی سۆشیال میدیا و بابه‌تی مۆڵه‌تی کاری رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و فریکیۆنسی که تایبه‌ته به‌حکومه‌تی ناوه‌ندی هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌کی باشتر به‌پێی رێنمایی رێکی بخه‌ینه‌وه به‌گشتی هەموو پەیج و وێب سایتەکانیش بگرێتەوە”.