بە وێنە… وه‌زیری به‌رگری عێراق لە كه‌ركوكە

لڤین:

‌وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ پێکهێنانی ژووری هاوبه‌شی نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ له ‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له كه‌ركوكە و بڕیارە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کۆبێتەوە.

ئه‌مڕۆ جومعه‌ عناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشته شاری كه‌ركوك و لەلایەن راكان جبوری، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، عه‌لی فه‌ریجی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، لیوا ساڵح عامری، به‌رپرسی پۆلیسی ئیتیحادی، عه‌مید كاوه‌ غه‌ریب، به‌رپرسی پۆلیسی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی عیراقی پارێزگای كه‌ركوك پێشوازیی لێکرا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان سەردانەکەی وه‌زیری به‌رگری بۆ پێكهێنانی ژووری هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كان، کە بڕیارە له‌ یه‌ك بۆ دوو لیوای پێشمه‌رگه ‌و ژماره‌یه‌ك هێزی عێراقی پێکبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ له‌ پارێزگای دیاله‌ ژووری هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كان پێکهێنرا ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button