لە قەزایەکی هەرێم فەرمانگەی دادنووسی ئێواران دەکرێتەوە

لڤین:

وەزارەتی داد بە بڕیارێک فەرمانگەی دادنووسی ئێوارانی لە قەزای کەلار کردەوە.

وەزارەتی داد بە بەیانی ژمارە (٧)ی ٢٠٢١، فەرمانگەی دادنووسی ئێوارانی لە کەلار کردەوە.

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نوسراوی ژمارە ٢٠/٣٥٨/لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، بەیانی ژمارە (٧)ی بڵاو کردەوە کە تایبەتە بە کردنەوەی فەرمانگەی دادنووسی ئێواران لە کەلار، وەکو لە بەیانەکەدا هاتووە، وەزارەتی داد، فەرمانگەی دادنووسی کەلار/٢ی  کردۆتە، (فەرمانگەی دادنووسی ئێوارانی کەلار)،و فەرمانگەی دادنووسی کەلار/١ی کردە، فەرمانگەی دادنووسی کەلار.

بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتێکی زیاترو خێراتر بە هاوڵاتیان، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی ٢٠٢١ی وەزارەتی داد/ بەڕێوبەرایەتی گشتی فەرمانگە دادییەکان، بۆ خزمەتکردنی  زیاتری هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.

ئەوە پێنجەمین فەرمانگەی دادنووسی ئێوارانە کە تا ئێستا وەزارەتی داد دایمەزراندوون، هەربۆیە ئێستا  لە  (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و کەلار) دادنووسی ئێواران کراونەتەوە بیاریشە فەرمانگەی دادنووسی ئێواران لە ئیدارە سەربەخۆکان و شارۆچکەکانی دیکەش بە پێی پێویستی بکرێنەوە.

دەوام لە فەرمانگەکانی دادنووسی ئێواران، لە کاتژمێر (١:٣٠تا٦:٣٠)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button