لە پشدەر سێ خواردنگەی دەستگێڕ و چایخانەیەک داخران

لڤین:

لە قەزای پشدەر سێ خواردنگەی دەستگێڕی بەهۆی بوونی جگەری هاوردەکراو و  چایخانەیەکی بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە داخست و بڕێک جگەر و گۆشتیش دەستیان بەسەردا گیرا.

شەوی رابردو لەناو بازاڕی قەڵادزێ، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر، هەڵمەتێکی پشکنینیان ئەنجامداو 12 دەستگێڕ و سێ پیزا و سێ چایخانە و خواردنگەیەکیان بەسەر کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانیان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت، دەستیان گرت بەسەر نزیکەی بڕی شەش کیلۆگرام جگەری هاوردە کراوی بەکارهاتوو چوار کیلۆگرام سنگی مریشکی خراپ بوودا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر، لە کۆی سەردانەکانیان دەستخۆشیان لە چەند شوێنێکیان کردووە و هەروەها، بەهۆی بوونی جگەری هاوردەکراو و بەکارهێنانی بڕیاری غرامەکردن و داخستنی هەرسێ خواردنگەی دەستگێڕی (کۆشک و سلێمانی و شەقام)یانداوە، هاوکات بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە لیژنەکە بڕیاریدا بە داخستنی چایخانەی پاشا.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button