تەندروستی عێراق لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە هۆشداریی دەدات

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریدا لە کوتانی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی جیاوازی کۆرۆنا بەکار دەهێنن و داوا دەکات لە ژەمی یەکەمدا هەر جۆرێکی ڤاکسینیان وەرگرتبێت باشترە دووەم جاریش هەمان جۆر وەربگرنەوە.
ڕوبی فەلاح حەسەن، ئەندامی تیمی پزیشکیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، رایگەیاند: نابێت کەسێک بە دوو جۆری ڤاکسینی جیاواز کوتانی بۆ بکرێت، چونکە هەست بە نائاسوودەی و ماندوبوونی زۆر دەکات.
عێراق لە ئێستادا سێ جۆر ڤاکسین بەکاردەهێنێت، سینۆرفارم، ئەسترازێنکا و فایزەر، کە تیایدا خەڵک لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا بە دوو ژەم دەکوترێن لەسەر بنەمای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
ئەو ژنە توێژەرە، وتیشی “توێژەران بەردەوامن لە توێژینەوە لەسەر ئەو کێشە تەندروستیانەی بەهۆی کوتانەوە دروست بوون بە دوو ڤاکسینی جیاواز”
ئەندامەکەی تیمی پزیشکی راگەیاندنی تەندروستی عێراق قتیشی “کاریگەرییە لاوەکییەکان ئەگەری ڕوودانی هەیە لەکاتی بەکارهێنانی هەر یەکێک لەوڤاکسینانەی کە ئێستا لە بەردەستدان”.
ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە کەهەر جۆرێکی ڤاکسین جیاوازە لە دانەیەکی تر لە شێوازی کارکردنیان، بەڵام سەلماندوویانە کە کاریگەریان بە ڕێژەی جیاوازە، هەر کەسێکیش ئازادە لە هەڵبژاردنی هەر ڤاکسینێک بەڵام لە لایەنی زانستییەوە هەموو ڤاکسینەکان سەلامەت و کاریگەرن.