هه‌ڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی سوریا ده‌ستیپێكرد

لڤین:
هه‌ڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی نوێی سوریا، له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ستیپێكرد و هەریەکە لە وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و توركیاش ڕێگه‌یان بە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لە وڵاتەکانیاندا نەدا.
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكی سوریا له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ستیپێكرد و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له کاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه كراونه‌ته‌وه، لەئێستاشدا پرۆسەی دەنگدانەکە لە هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، ئوسترالیا، یابان، چین، مالیزیا، ئه‌نده‌نوسیا، پاكستان، هندستان، عه‌ممان، ئێران، ئه‌رمینیا، ئه‌بوزه‌بی و لوبنان ده‌ستیپێكردوه.
بڕیاریشه 26 ی ئه‌م مانگه هەڵبژاردن له‌ناوخۆی سوریا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوه بایكۆتی پرۆسه‌كه بكات و به‌وه‌ش ته‌نها له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا هەڵبژاردن دەكرێت، بەپێی وتەی چاودێرانی سیاسی چاوەڕوان دەکرێت، جارێکی دیکە به‌شار ئه‌سه‌د، وەک سەرۆکی سوریا هەڵبژێردرێتەوە.