لە پەرلەمانی عێراق دوو ڕەشنوسی یاسای لێبوردنی گشتی ئامادەکراوە

لڤین:

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق،دوو ڕەشنووسی یاسای لێبوردنی گشتی کردووە کە تەنها چەند تاوانێکی دیاریکراو دەگرێتەوە.

حەسەن فەدعەم، ئەندامی لیژنەی یاسای لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ) لەلێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقیەکان، ڕایگەیاندووە، “لیژنەی یاسایی پەرلەمان دوو ڕەشنووسی یاسای لێبوردنی نوێی ئامادەکردووە، کە کۆپی یەکەمیان لێبوردنێکی تێدایە کە تۆمەتبارانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و ماددە هۆشبەرەکان و کەسانی تاوانبار بەزینای مەحەرم ناگرێتەوە.”

سەبارەت بە دوويم کۆپی ڕەشنوسەکە، ئاشکرای کردووە،”لەدووەم کۆپی ڕەشنوسی یاساکەدا پێشنیاری ئەوە کراوە کە دوو بژاردە بخرێتە بەردەم  سزادراوان کەبریتییە لە ئازادکردنیان بەرانبەر بە وەرگرتنی پارەیەکی نەختی بۆ هەر ڕۆژێک یان مانگێک یان ساڵێک لەسزاکەیان،یان سزاکەیان جێبەجێبکەن وەک خۆی.”

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەندامەکەی لیژنەی یاسای، ڕونیکردووەتەوە کە،”هەردوو ڕەشنووسەکە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە ئامادەکراون و چاوەڕوانی ئاماژەیەکین لەسەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی  پێشکەشی پەرلەمانی بکەین، بەڵام تا ئێستا هیچ گڵۆپێکی سەوز لەلایەن سەرۆکایەتییەوە بۆ پێشکەشکردنی یاساکە هەڵنەکراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button