کۆنفرانسی یەکڕیزی کام دەستور؟

لڤین: حاکم شێخ لەتیف

-سەرەتا دەبێ بلێین ئەوەی ئەمڕۆ بەناوی کۆنفرانسی یەکڕیزی دەستور جگە لەشۆیەک و دوبارە کردنەوەی قسە سواوەکانی رابردوو کە سەدەھا جار گوێمان لێبوە بەڵام بە ئاستێکی نزمتریش لەجاران ھیچی تر نەبوو
-ئەوەی من خوێندمەوە پارتی لە زانکۆی بەڕێزکوڕی سەرۆکی ھەرێم ئەمڕۆ لەرۆژی سالیادی کۆچیدوایی بەرێز نەوشیروان مستەفا، حیزبەکانی کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی پێیان بڵێ ئیتر کاتیەتی و دەستور دادنێین بەلام کام دەستور، دەستورێک بەخواستی پارتی ، بەسود بینین لەو پەرتەوازەییەی حیزبەکانی تر تێیکەوتون ، ھەمو حیزبەکانیش جەختیان کردەوە کە بەرێز نێچیرڤان ناوبژیوانەو تەرەف نیە، بەمەش پارتی خۆی دەبێتە خەسم و حەکەم
بەڵی دەستور لە ھەموو شتێکی تر گرنگترەو دەبوایە لەساڵی ١٩٩٢ ەوەو دەستورمان ھەبوایە ، بەلام چ جۆرە دەستورێک ؟ ئەوەی ناوی دەستور بوو دەستور نیە.
– خەلکی کوردستان دەستورێکی دیموکراتی و مەدنی و ھاوچەرخیان دەوێت نەک دەستورێک عەورتەکانی دیکتاتۆریەت دابپۆشێت.
– ساڵی٢٠١٢لەبەغدا بووم کاک شوان محەمەد کە ئەوکات لە ئاوێنە بوو، تەلەفۆنی بۆکردم ، وتی ھەواڵێكی نیمچە ڕاستکراوەم پێیە ، وەفدێکی پارتی چونە لای کاک نەوشیروان رازی بوە بەرامبەر بەھەندێ بابەتی سیاسی و چاکسازی سیستەمی سیاسی لە ناو پرۆژەی دەستوردا ،بکرێتە نیمچە سەرۆکایەتی تۆ رەئیت چیە؟
وتم پێم وانیە شتی وا بکات بەلام ئەو مافی ئەوەی نیە ئەوەبکات ، ئەوە بەزاندنی ھێڵی سورە، ئاوێنە ئەو قسەیەی کرد بە مانشێت و زۆربەی میدیاکانیش لێیان وەرگرت.
کە گەڕاینەوە لە بەغدا لە ھۆلی بینای رۆژنامە لە گردەکە بینیم و وتی ئێمە ھەرگیز لەو سەوابیتانەی خۆمان لەسەر دەستور پاشەکشەناکەین بۆ ھیچ ئامانجێکی تر.
– ئێستا ھەرچەندە حیزبەکانی تر ھەمویان بەتایبەتی حیزبەکەی بەرێز نەوشیروان مستەفا لەو پێگەیەدا نین مەرج بسەپێنن بەلام دەبێ خەلک ھۆشیار بێ ٣٠ ساڵە چاوەڕێیەو بەرۆژوە قبوڵ نەکات بەربانگ بەدستورێکی نادیموکراتی بکاتەوە

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button