حکومەتی ھەرێم پەیامێکی لەسەر ڕووداوی خۆسوتاندنی ھاووڵاتیەکەی هەولێر ڕاگەیاند

 لڤین:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوی خۆسوتاندنی ھاووڵاتیەک لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر پەیامێکی ڕاگەیاندوە دڵگرانی خۆی لە ڕووداوەکە دەردەبڕێت
دەقی پەیامەکە:
بەداخەوە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا.
لە کاتێک دا دڵگرانی خۆمان لەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین، بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و ڕێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کرد بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری ڕۆژنامەوانی.
دەبێت لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری بکات لەو کردەوانە و داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کارە نامرۆڤانانە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٨ی ئایاری ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button