وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوە لەسەر کچە نەخۆشەکەی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی هەولێر دەدات

لڤین:

وەزارەتی تەندروستیی،بەدواداچوون بۆ کێشەی ئەو نەخۆشە دەکەین کە گوایە بەهۆی نەدانی پارەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت دەستبەسەرکراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ( سێشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ )، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، “سەبارەت بە هەواڵی ئەو نەخۆشەی كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری بۆكراوە و ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە گوایە لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر و ڕێگە نەدراوە دەربچێتە دەرەوە و كێشە بۆ نەخۆشەكە دروست کراوە، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، “لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەک ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و ڕای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.”

هەروەها هاتووە، ” جارێکی تر بە پێویستی دەزانین کەوا هاووڵاتیان و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداربکەینەوە کەوا دەتوانن بۆ هەر گلەیی و داواکاری و سکاڵا و پێشنیارێک وەزارەتی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە لەڕێگەی سندوقەکانی سکاڵا لە هەر نەخۆشخانەیەک یان لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی هێڵەکانی گەرم بۆ بەدواداچوون و پشکنین.”

ژمارەی هێڵە گەرمەکانی وەزارەتی تەندروستی:

٠٧٥٠٨١٦٩٩٩١

٠٧٧١٤٤٤٨١٠٠

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button