دەسەڵاتی هەرێم بۆ هەلێك دەگەڕێت بەهۆیەوە ئەوەندەیتر ئازادییەکان سنوردار بکات

لڤین: د.ڕێبوار کەریم محمود

پاش بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە تێیدا وادەردەکەوێت هاووڵاتیەک کە پەنابەرە و ناوى محەمەد و خەڵکى بۆکانە و ماوەى چوار ساڵە لەهەرێمى کوردستانە لەبەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر لەبەردەم کامێراى کەناڵەکانى راگەیاندن وەستاوە و چەرخێک و دەبەیەک بەنزینى بەدەستەوەیە و ئاگر لەخۆى بەردەدات و لەماوەیەکى کورتدا دەکەویتە سەر زەوى و کەسێک کە لەگەڵیدا بوو بەخێرایی دەیکوژێنێتەوە و پاش ماوەیەک مانەوەى لەسەر زەوى، پەنابەرەکە کە بەشێکى جەستەى سوتابوو بە یارمەتى چەند کەسێکى دیکە هەستایەوە سەرپێ و بە ئۆتۆمبێلى فریاکەوتنى نەتەوەیەکگرتووەکان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

دکتۆر ڕیبوار کەریم محمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک هەڵوێستی خۆی بڵاو کردەوە.

 

دەقی پەیامەکە:

 

بەڵام…
_ راستە ئەو میدیاکارانەی کە لەوێ بون، نەدەبوایە لەو هەوڵی خۆسوتاندنەی گەنجەکەی رۆژهەڵات تەماشاکەر بونایە، بەڵام هەر هەوڵێك بۆ قۆستنەوەی ئەم روداوە لەپێناو سنوردارکردنی ئازادی میدیاو کاری راگەیاندن دەبێ رەتبکرێتەوە.
_ ئێمە دەزانین دەسەڵاتی هەرێم بۆ هەلێك دەگەڕێت بەهۆیەوە ئەوەندەیتر ئازادییەکان سنوردار بکات، دەسەڵاتێك کە رۆژانە بەهۆیەوە خەڵك توشی ماڵوێرانی و نەهامەتی و کێشەی دەرونی دەبێتەوە، نابێ و شیاو نیە لەژێر کاریگەری ئەو روداوەی بەردەم نەتەوە یەکگرتوەکان ئازادییەکان ئەوەندەیتر سنوردار بکرێن.
_ ئێوە تەماشاکەن لەنیوەرۆوە ئەوانەی سەرکوتکارن، خەریکی رشتنی فرمێسکی تیمساحین بۆ ئەو گەنجە، ببینن چۆن کەوتونەتە پێدانی وانەی ئەخلاقی بە سەرجەم میدیاکاران! لەکاتێکدا روداوەکە بەرهەمی ئەو ناعەدالەتیەیە کە خۆیان خوڵقاندویانە.
د.رێبوار کریم محمود
پەرلەمانتاری عیراق
هاوپەیمانی هیوا


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button