لە نەخۆشخانەیەکى تایبەتی هەولێر ماوەی ٤٥ ڕۆژە نەخۆشێک دەستبەسەر کراوە

لڤین:

”بەهۆی ئەوەی ناتوانێت پارەی مانەوە و چارەسەرکردنەکەی بدات،نەخۆشێک لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی هەولێر، کارگێڕیی نەخۆشخانەکە زیاتر لە مانگێکە پاسەوانی بۆ داناوە و زیندانی کردووە و خواردنی نەخۆشخانە و دەرەوەشی لێ قەدەخەکردووە”

هاووڵاتیەک کە ناوی ( ئیسرا )ـیەو خەڵکى کەربەلایە وشەش ساڵە لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و لە کۆمپانیایەکی بواری ئینتەرنێت کاردەکات، ئەمڕۆ ( سێشەممە ١٨ـی ئایاری ٢٠٢١ )لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاندووە،”ماوەی ٤٠ رۆژ دەبێت کارگێڕی نەخۆشخانە پاسەوانیان بۆ داناوم و رێگەی چوونە دەرەوە لە ژوورەکەم لێ قەدەخەکراوە، هەروەها خواردنی نەخۆشخانەشم نادرێتێ و ناشهێڵن لەدەرەوە خواردنم بۆ بێت، چونکە ناتوانم پارەی نەخۆشخانە بدەمەوە.”

سەبارەت بە نەخۆشیەکەی ڕایگەیاندووە،” من کێشەی هەناسەدانم هەبوو، پێویستبوو نەشتەرگەری بکەم، هاتم بۆ لای پزیشکێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت رێککەوتین کە نەشتەرگەرییەکەم بە بڕی ١٢٠٠ دۆلار بۆ بکات، ئیدی لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ هاتمە نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەکەم کرد، پزیشکەکەم پێیگوتم تەنها دوو رۆژ دەمێنیتەوە و لەنەخۆشخانە دەردەچیت.”

رزگار محەممەد، کە هاوڕێی ئیسرایە و بۆ میدیاکان لێدوانی داوە و ووتویەتی،”رۆژی ( ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ ) لە نەخۆشخانە  ئیسرا خەوێنرا، بڕی ملیۆن و نیوێک بۆ نەشتەرگەرییەکەی دیاری کرا،  پارەی نەشتەرگەری و تەئمینات و هەموو شتێکی بۆ دراوە. ”
هەروەها ووتویەتی،” دوای ئەوە پێمانگوتن کە نەخۆشەکە نەخۆشیی شەکرە و دڵی هەیە، ئەوانیش گوتیان وایە، کە برایە چاودێریی چڕ دۆخی تێکچوو و ١٦٦ رۆژ لەوێ مایەوە، گوتیان بیبەنە نەخۆشخانەی حکومی. چووینە نەخۆشخانەی رزگاری، لەوێ گوتیان ئەو ئامێرەمان نییە و لەوانەیە لێرە بمرێت، ئیتر هێنامەوە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکە. ئیتر پارەکە زیاد بوو و ئێستا گەیشتووەتە سەرووی ١٨ هەزار دۆلار.”
نەخۆشەکە ئاماژەی بەوەیش داوە کە، باری دارایی بەوشێوەیە باش نییە بتوانێت بەجارێک ئەو بڕە پارەیە بدات کە نەخۆشخانە لێی داوا دەکات.”
هەروەها ووتویەتی، “نەخۆشخانە داوای بڕی ١٨ هەزار دۆلاریان لێکردم، گوایە هەقدەست و مانەوە و هی نەخۆشخانەیە لەسەرمن بۆ ئەو ١٦ رۆژە، بەڵام من ناتوانم ئەو پارەیە بدەم، بۆیە سەرەتا خواردنی نەخۆشخانەیان لێبڕیم و دواتر چوونە دەرەوە و سەردانیی دۆستەکانیان لێ قەدەخە کردم،  ئیدی پاسەوانێکیان بۆ دانام بۆ ئەوەی نەچمە دەرەوە لە ژوورەکەی خۆم و زیندانیان کردم.”
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتویەتی، “من بە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەم گوتووە کە ناتوانم ئەو پارەیە بدەم و دەبێت بۆم بکەن بە قیست و دوو کەفیلیشم هێنا کەچی رازی نەبوون.”

هاوڕێی نەخۆشەکە زانیاری زیاتری داوە و ووتویەتی، “دواتر کە بەرەبەرە لە ماوەی نزیکەی ٤٥ رۆژدا دۆخی باش بوو، ئێستا خواردنی لەسەر قەدەخە کراوە و پاسەوانیان لە بەردەم دەرگای ژوورەکەیدا داناوە. ئەوە لە 25ـی ئادارەوە لەو نەخۆشخانەیەیە. لە سێیەم رۆژی رەمەزانیشەوە ناهێڵن بێتە دەرەوە. کەس ناتوانێت سەردانی بکات و نایشهێڵن لە دەرەوە خواردنی بۆ بڕوات و لە ژوورەوەیس نایدەنێ.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button