لەبارەى کەمکردنەوەى لێبرینی موچەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم، بەهیچ جۆرێك قسەی وامان نەكردوەو کە  بۆ مووچەی ئەم مانگە ڕێژەی لێبڕین ١٥% دەبێتم وتەی لەو شێوەیە دورە لەڕاستیەوە ڤیدیۆ وتۆماری بەرنامەكەش ماوە.

پاش ئەوەی لە هەندێک پەیچ و کەناڵ وا بڵاو بوویەوە کە بۆ ئەم مانگە رێژەی لێبڕین ١٥٪ دەبێت، وەزارەتی دارای ڕوونکردنەوەری بڵاو کردەوە

 

ڕونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەری گشتی بودجە..

دوای ئەوەی لەكەناڵێكی ڕاگەیاندن بەشداریمان كرد دەرباری پڕۆژەی یاسای بودجە لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەشێك لەقسەكانمان كراوە بەتایبەت لەپرسی لێبڕینی مووچە وتەی ئێمە لەو كەناڵە بەم جۆرەبوە ” لێبڕینی مووچە لە پڕۆژەیاسایی بودجە دیاری نەكراوەوە و لەبەر ئەوەی مووچە بەیاسادیاریكراوە دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەین، بەڵكو ئەمە لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئابوری هەرێمە كە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە بڕیاری كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی مووچە دەدرێت، ” من لەهیچێك لەوتەكانم باسم لەلێبڕین یاخود ڕێژەیەكی دیاریكراو نەكردوە، بەتایبەت باس لەوە كراوە كە ئێمە باسمان لەوە كردبێت بۆ مووچەی ئەم مانگە ڕێژەی لێبڕین ١٥% ..

بەهیچ جۆرێك قسەی وامان نەكردوەو وتەی لەو شێوەیە دورە لەڕاستیەوە ڤیدیۆ وتۆماری بەرنامەكەش ماوە..

بۆیە داواكارم لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و پەیج وسایتەكان بەهیچ شێوەیەك هەواڵی بێ بنەما نەگوزانەوەو ، بەتایبەت لەدۆخێكدا كە خەڵك بەدەست قەیرانەكانەوە ماندوە تكایە ئێوەش ماندوتریان مەكەن ..
لەگەڵ ڕێزدا
پەری نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە لەوەزارەتی دارایی هەرێم



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button